Shadow Shadow

یەکێتى لە موسڵ 1 پۆستى بەرکەوت و پارتى 9

یەکێتى لە موسڵ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوه‌ڕۆى بەرکەوت

22:48 پێنج شه‌ممه‌ 25 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

 

یه‌كێتى نیشتیمانى کوردستان له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا نابێته‌ ئۆپۆزسیۆن و  تائێستا لەکۆى پۆستە ئیدارییەکانى ئەو شارە، یەک پۆستى بەرکەوتووە.

.

نه‌سڕوڵا سورچى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند و هاوكات ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى کوردستان بە ناس كوردى وت:” له‌گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌شداره‌كانى حكومه‌ت و بڕیارمانداوه‌ به‌شدارى حكومه‌تى خۆجێى بكه‌ین و تا ئێستا پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوه‌ڕۆى شاره‌كه‌مان به‌ركه‌وتووه‌”.

.

وتیشى، بەگوێرەى ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ سه‌ره‌تاییه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا پێیگه‌یشتوون چه‌ند پۆستێكى تریان به‌رده‌كه‌وێت، وه‌كو ڕاوێژكارى پارێزگار و له‌پۆسته‌ ئیداره‌كانیشدا پۆستى قایمقامێك و بەڕێوەبەرى ناحیه‌یه‌كیان به‌رده‌كه‌وێت.

 

.

بەرپرسى مەڵبەندى موسڵى یەکێتى روونیکردەوە، له‌كۆى 3 ئه‌ندامى پارێزگا یه‌ك ئه‌ندامیان ده‌نگى به‌كاندیدى پارێزگار داوه‌ و به‌پێى ئه‌و ده‌نگه‌ش پۆسته‌كانیان ده‌درێتێ .

.

به‌وته‌ى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى نه‌ینه‌وا، ئه‌وانه‌ى هاوپه‌یمانیتیه‌كه‌یان دروستكردووه‌ نایانه‌وێت پۆستیان بده‌نێ چونكه‌ ئه‌وان دژیان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ یه‌ك كه‌سیان ده‌نگی پێیانداون.

.

 

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا، جێگرى پارێزگار و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى هه‌ڵبژارد و لەکۆى پۆستەکانى ئەو شارە پارتى دیموکراتى کوردستان 9 پۆستى بەرکەوت و ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌و پارێزگایه‌ش له‌سه‌ر لیستى یه‌كێتى ڕایگه‌یاندبوو یه‌كێتى په‌راوێز خراوه‌ پێده‌چێ ئه‌وه‌ قه‌بوڵ نه‌كات و ئۆپۆزسیۆن بوون هه‌ڵبژێرێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل