fbpx
Shadow Shadow

یەکێتى: لە بازگە ڕێگری لە مەحمود سەنگاوی کراوە بچێتە هەولێر

12:52 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەکاتی چوونی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتى بۆ هەولێر لە بازگە ڕێگری لێکراوە و گەڕاندوویانەتەوە بۆ سلێمانی.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ی ئەیلولی 2019، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتى وتی، “ئەوەى بەرانبەر مەحمود سەنگاوی کراوە لە بەرانبەر هەموو هاوڵاتیانى هەرێمی کوردستان کراوە و داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین ئەمە قبوڵ نەکەن چونکە ئێمەش وەک یەکێتى ئەمە قبوڵ ناکەین.”

.

ناس کورد پەیوەندی بە مەحمود سەنگاوییەوە کرد بەڵام ڕەتیکردەوە لێدوانێک لەسەر بابەتەکە بدات.

.

زیاتر بخوێنەوە: یەکێتى: وتەکانى مەحمود سەنگاوى گوزارشت لە یەکێتى ناکات

زیاتر بخوێنەوە: بارەگای بارزانی وەڵامی مەحموود سەنگاوی دایەوە

.

ڕاشیگەیاند، “هەولێر و هەموو شارەکانی هەریم موڵکی هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و ئەوەی کراوە کارێکی زۆر هەڵە بوە و لێدانە لە هەموو ڕێککەوتنەکانی نێوان پارتی و یەکێتی”.

.

ئاماژەى بەوەشکرد، “پێویسته‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌ڵوێستایان هه‌بێت و رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ لایه‌نێك هه‌ولێر بۆ خۆی قۆرخ بكات، چونكه‌ هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستانه‌ و هی هه‌موانه‌.”

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل