Shadow Shadow

"ئەگەر یەکێتى نەیەتە پێشەوە، کابینەکە بەبێ ئەو دروست دەکەین "

یەکێتى: بەبێ ئێمە کابینەکەى مەسرور بارزانى سەرتاسەرى نابێت

19:56 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد _

ئەگەرچى پارتى دیموکراتى کوردستان، دڵنیایى زۆر دەدات کەمتر لەو ماوەی یاسایی کابینەکەى پێکدەهێنێت بەڵام یەکێتى بڕواى وایە: “بەبێ یەکلاکردنەوەى پۆستى پارێزگارى کەرکوک مەسرور بارزانى سەرکەوتوو نابێت”.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12 حوزەیرانى 2019، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى کاندیدى ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێ ڕاسپارد، کە پێویستە لەماوەى یەک مانگدا کابینەکەى دروستبکات، لایخۆشیەوە مەسرور بارزانى ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: “هەوڵدەدەم لەوادەى دیاریکراوى خۆیدا کابینەکەم بخەمە بەردەم پەرلەمانى کوردستان”.

.

بەهمەن کاکە عەبدوڵا، پەرلەمانتارى پارتى دیموکراتى کوردستان پێشبینى دەکات، ئەگەر کێشە نەیەتە پێشەوە مەسرور بارزانى کەمتر لەوادەى خۆى کابینەکەى ڕادەست بکات و دەڵێت: “ئەگەر کێشەیەک یان ڕێگرییەک هاتە پێشەوە پەرلەمان دەتوانین وادەکە درێژ بکاتەوە”.

.

هیچ ڕێگرییەکى دیار لەبەردەم پێکهێنانى کابینەى نوێ نەماوە تەنها ڕێکەوتنى یەکێتى و پارتى نەبێت، چونکە مەرجى یەکێتى بۆ بەشدارى لە حکومەتى نوێ دانانى پارێزگارى کەرکوکە، کە تائێستا پارتى دانى نەناوە بەهیچ کاندیدێکى یەکێتى بۆ پارێزگارى کەرکوک.

.

پەرلەمانتارەکەى پارتى پێى وایە، هیچ ڕێگرییەک نیە لەبەردەم مەسرور بارزانیدا تاوەکو دواى بخات لە پێشکەشکردنى کابینەکەى، لەبارەى یەکێتیشەوە نایشارێتەوە پارتى ئامادەیە ڕێکەوتنەکەى جێبەجێبکات بەڵام ئەگەر یەکێتى بیەوێت گرفت دروستبکات، کابینەکە لەسەر یەکێتى ناوەستێت، وتیشى: “ترسمان لە دوو ئیدارەیى نیە و ئەو سەردەمە ڕۆشت”.

..

بەگوێرەى زانیارییەکان یەکێتى پێش مەڕاسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وەکو سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ناوى هەریەکە لە (جەمال تاهیر بەڕێوەبەرى پێشووى پۆلیسى کەرکوک، خالید شوانى ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى) داوە بە پارتى بۆ پەسەندکردنى یەکێکیان بەڵام پارتى بەنافەرمى ئەو ناوانەى ڕەتکردوەتەوە.

.

سەرۆک ئازاد پەرلەمانتارى یەکێتى نیشتمانى کوردستان، لەوبارەوە ئەوە بۆ ناس کورد _ باسدەکات ئەوان بەڕوونى ئەو پەیامەیان داوە بەپارتى ئەگەر پارێزگارى کەرکوک یەکلا نەکرێتەوە گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەت ناکەن و وتى: “بۆ ئەوەى کابنینەکەى مەسرور بارزانى سەرتاسەرى و بەهێزبێت گرنگە پارتی ئەو ڕێکەوتننامەیەى لەگەڵ یەکێتى هەیەتى جێبەجێى بکات”

.

ئەو پەرلەمانتارەى یەکێتى نیشتمانى جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، ئەگەر پارتى بیەوێت کار بەڕێکەوتنى نێوان یەکێتى و پارتى بکات، ئەوا بەدڵنیایەوە یەکێتى بژاردەى خۆى دەبێت، ئەویش (ئۆپۆزسیۆن بوون و کشانەوە لە پڕۆسەى سیاسى کوردستان)، وتیشى: “کابینەى حکومەتى هەرێم بەبێ یەکێتى، کابینەیەکى سەرەتاسەرى نابێت”.

.

“بەبەشداریمان لە مەڕاسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى نیەت باشى خۆمان پیشانى بەرامبەر داوە، ئێستا چاوەڕوانى پارتى دەکەین بزانین چۆن مامەڵە دەکات”، پەرلەمانتارەکەی یەکێتی وای وت.

.

بەگوێرەى زانیارییەکان، لە سەرەتاى هەفتەى داهاتووە مەسرور بارزانى کاندیدى ڕاسپیردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتى هەرێم دەستدەکات بەگەڕێکى دانوستان بەناردنى پەیام و سەردانى ڕاستەوخۆ بۆ ناردنى ناوى کاندیدەکانیان بۆ پۆستە وزارییەکان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل