Shadow Shadow

"باس لەپۆستی وەزیری داد دەكرێت"

یەكێتی: لەپەراوێزی سەردانەكەی حەلبوسیدا پرسە سیاسیەكان تاوتوێ‌ دەكرێت

11:05 چوار شه‌ممه‌ 20 ئادار 2019
article image

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

لەپەراوێزی سەردانەكەی بۆ سلێمانی، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تاوتوێی پرسە سیاسیەكانی پەیوەست بەعێراق و هەرێمی كوردستان و بابەتی پۆستی وەزیری دادی عێراق دەكات كە یەكێتی بە بەركەوتەی خۆی دەزانێت.

حەسەن ئالی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند “سەردانەكە بۆ بەسەركردنەوەی شاری سلێمانی و هاوكاتە لەگەڵ جەژنی نەورۆزدا و بەمەبەستی پیرۆزبایكردنی جەژنی نەورۆزە لەگەلی كورد”.

وتیشی “ئەمڕۆ (چوارشەممە) محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق نانی نیوەڕۆ لەماڵی سەرۆك كۆماری عێراق دەخوات وسەرلەئێوارەكەی لەگەڵ سەرۆك كۆماردا سەردانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی دەكەن و گفتوگۆ لەگەڵ هاووڵاتیانی شار ئەنجام دەدەن”.

شەوی رابردوو لەسەردانێكی رانەگەیەنراودا محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا و پاشان لەماڵی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسی ئەو حزبە كۆبوەوە.

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی روونیدەكاتەوە لەهەموو دانیشتن و پەراوێزی سەردانەكاندا پرسە سیاسیەكان تاوتوێ‌ دەكرێن و ئاماژەی بەوە كرد كە چاوەڕوان دەكرێت لەم سەردانەشدا بابەتە سیاسیەكانی پەیوەست بەعێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەركردایەتی یەكێتی تاوتوێ‌ بكرێت بەتایبەتی بابەتی پۆستی وەزیری دادی عێراق لەكابینەی عادل عەبدولمەهدی كە یەكێتی بە بەركەوتەی خۆی دەزانێت و كاندیدی بۆی هەیە.

حەسەن ئالی نەیشاردەوە كە لەسەر پۆستی وەزیری دادی عێراق یەكێتی لەگەڵ پارتی لەكێشەدایە و وتی “بەمافی خۆمان و بەركەوتەی خۆمانی دەزانین”.

یەكێتی لەئێستادا چەند كاندیدێكی پێشنیار كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دادی عێراق لەكابینەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل