Shadow Shadow

یەكێتی لەسەر گواستنەوەی كادرانی حزبەكەی لە سەرۆكایەتی هەرێم هاتە دەنگ، “قسەی خۆمان دەبێت”

08:41 چوار شه‌ممه‌ 15 ئایار 2019
article image

ناس كورد-
بەوتەی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە بارەی بڕیاری گواستنەوەی كادرانی یەكێتی لە ئۆفیسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان حزبەكەی لێكۆڵینەوە دەكات و ئەو كارە بە باش نازانن.

.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكا-ی وتووە “ئەو بڕیارە كتو پڕ بوو و بڕیارێكی چاوەڕواننەكراو بوو”.

 

.

ئاماژە بەوەش دەكات، وەك كاردانەوە بە كارێكی باشمان نەزانیوە چونكە دەبووایە چاوەڕوان بكرێت لەبەر ئەوەی زۆری نەماوە سەرۆكی نوێی هەرێم سوێندی یاسایی بخوات و دەستبەكاربێت.

 

.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی روونیدەكاتەوە، ئەوكاتەی سەرۆكی نوێی هەرێم دەستبەكار دەبوو دەتوانێت لەگەڵ جێگرەكەی خۆی دابنیشن لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ ئەو گۆڕانكاریانەی دەیانەوێت بیكەن یان نەیكەن.

 

.

جەختیشی كردەوە، وەك یەكێتی لێكۆڵینەوە لەو بابەتە دەكەن و بەوتەی ئەو “بەمزووانە ئەو لێكۆڵینەوەیە ئەنجامی دەبێت”.

 

.

پیرە سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لە دەركردنی بڕیارێكی لەو شێوەیە لە كاتێكدا هێشتا سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستبەكار نەبووە.

 

.

وتیشی “بڕیارەكە لە ڕووی یاساییەوە گونجاو نییە و جێگای ڕەزامەندی یەكێتی نییە”.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل