fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

یۆنسکۆ: بەهۆى کۆرۆناوە 300 ملیۆن خوێندکار لەجیهاندا لەخوێندن دابڕاون

14:51 پێنج شه‌ممه‌ 05 ئادار 2020
article image

ناس كورد- 

بەپێى ئامارێکى ڕێکخراوى یۆنسکۆى سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەجیهاندا  تا ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 5ى ئادارى 2020)، نزیکەى 300 ملیۆن خوێندکار لەخوێندنەکانیان دابڕاون.

.

ئیتاڵیا دوایه‌مین ئەو وڵاتانەیە کە ڤایرۆسەکەى بە بەربڵاوى تێدا بڵاوبووەتەوە و ژمارەى توشبوانى سێ هەزار کەسى تێپەڕاندووە، تا ناوەڕاستى ئەم مانگە پڕۆسەى خوێندنى له‌سەرجەم ناوەندەکانى خوێندندا ڕاگرتووە.

.

ڕێکخراوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بەهۆى گرتنە بەرى ڕێوشوێنەکان بۆ بڵاونەبونەوەى ڤایرۆسەکە و ڕێگرتن لێى سیانزە وڵاتى جیهان ناچاربوون دەرگاى قوتابخانەکانیان دابخەن و بەوەش کاریگەرى لەسەر 290 ملیۆن خوێندکار دروست کردووە.

.

دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە لە80 وڵاتى جیهان و بەو هۆیەوە هەزارەها قوربانى لێکەوتەوە، وڵاتان ناچاربوون بۆ ڕێگریکردن و کۆنترۆڵکردنى چەند بڕیارێکیان دەرکرد کە کاریگەرى لەسەر سەرجەم کەرتەکان، پەروەردە، ئابورى، بازاڕ، بازرگانى، کۆمەڵایەتى و سیاسیش دروستکردووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل