fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بۆ ڕێگریکردن لە هاتنی کۆچبەران

یۆنان پەرژینێک لەسەر سنوری کەنارە ئاوییەکان دروستدەکات

08:40 پێنج شه‌ممه‌ 30 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

حکومەتی یۆنان ڕایگەیاند، پەرژینێک هاوشێوەی که‌شتییەک کە بەردەوام بەسەر ئاوەوە بێت، لە نێوان کەنارە ئاوییەکانی وڵاتەکەیی و کەناراوه‌کانی تورکیادا دروستدەکات بۆ ڕێگریکردن لە هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی حکومەتی یۆناندا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، یۆنان بەنیازە پەرژینێک هاوشێوەی که‌شتییەک کە بەردەوام بەسەر ئاوەوە بێت، لەنێوان کەنارە ئاوییەکانی وڵاتەکەیی و کەناراوه‌كانی تورکیادا دروست بکات،  ئەوەش بەمەبەستی ڕێگریکردن لە هاتنی لێشاوی کۆچبەرانی نایاسایی .

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وەزارەتی بەرگریی یۆنان، لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە، داوای لە بەڵێندەرانی کەرتی تایبەت کردووە، تەندەرەکانیان دەرەبارەی ئەو پڕۆژەیە پێشکەش بکەن.

.

میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه‌ ئاشكرایان كرد، درێژی پەرژینەکە 2.7 کیلۆمەترە، بەرزییەکەشی نیومەترە و بەشێوەیەکیش دیزاین دەکرێت توانای هەڵگرتنی ژمارەیەکی زۆر بلاجکتۆر و گلۆپی هەبێت و گوژمەی تێچووی پڕۆژەکەش زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلارە.

.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە ده‌كه‌ن، حکومەتی یۆنان بەنیازە لە ماوەی سێ مانگدا ئەو پەرژینە تەواو بکات بۆ ئەوەی بتوانێت لە ماوەیەکی نزیکدا هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی لە ناوچەی دورگەی” لیسبۆس” و دورگەکانی خۆرهەڵاتی یۆنان کۆنتڕۆڵ بکات.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، پەرژینەکە تایبەتمەندییه‌کی سەربازی نییە، مەبەستیش لێی تەنها کۆنترۆڵکردنی لێشاوی کۆچبەرانە.

.

دروستکردنی ئەو پەرژینە لە کاتێکدایە، پێش شەش مانگ لەمەوبەر حکومەتی یۆنان بەڵێنی ئەوەی دابوو کە کۆمەڵێک ڕێکاری توند بگرێتە بەر بۆ بنبڕکردنی لێشاوی کۆچبەران و کەمکردنەوەی ڕێژەیان و هەوڵدان بۆ ئه‌وه‌ی بەشێکی زۆریان بگه‌ڕێنێتەوە بۆ وڵاتی  تورکیا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل