Shadow Shadow

یۆنانییەکان زۆرترین پارە بە مەی و جگەرە دەدەن

23:14 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ڕاپۆرتێک ئاشکرایدەکات، یۆنانیەکان زیاد لە گەلانی تری ئەوروپی، خەرجی ساڵانەیان لە جگەرەکێشان و خواردنەی مەی و هۆشبەرەکان زیاترە.

.

دەستەی یۆرۆسات کە گرنگی بە ڕووپێوی ئەوروپییەکان دەدات، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە، 3.7%ی کۆی داهاتی نیشتیمانی یۆنان بۆ خواردنەوە کحولیەکان دەچێت، 2.3% بۆ جگەرەکێشان و 0.6% بۆ مادەی هۆشبەر خەرج دەکرێت.

.

پێشتر یۆنان لەدوای قوبرسەوە بوو لە بەکارهێنانی خواردنەوەی کحولی و جگەرەکێشاندا، لەدوای قەیرانی دارایی یۆنانەوە، ئاستی ئابووری وڵات بەڕێژەی 25% دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لەماوەی ئەم 10 ساڵەی دواییشدا، کەوتەژێر قەرزێکی زۆری وڵاتانی ئەوروپییەوە کە خۆی لە 320 ملیار یۆرۆ دەدات.

.

ڕاپۆرتەکە ئەوەشی دەرخستووە، خەرجی فەرەنسیەکان بەڕێژەی 1.9% بۆ خواردنەوە کحولیەکان دەچێت، 0.9% بۆ جگەرەکێشان، بەڵام ئەڵمانەکان 1.6%ی داهاتەکەیان بۆ خواردنەوەی کحولی دەچێت، 0.9%یش بۆ جگەرەکێشان.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل