fbpx
Shadow Shadow

"لە ڕەوشێکی مەترسیداردا دەژین"

یونسێڤ: پێنج ملیۆن منداڵى سوری پێویستیان بە یارمەتیی خێرا هەیە

14:42 هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

نوێنەری ڕێکخراوى یونسێڤ لە سوریا ڕایگەیاند، منداڵانی سوریا لە ڕەوشێکی زۆر خراپدا دەژین، لەئێستادا پێنج ملیۆن منداڵى سوری پێویستیان بە یارمەتیی خێرا هەیە.

,

فران ئەکوێزا، نوێنەری ڕێکخراوى یونسێڤ سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە سوریا ڕایگەیاند: “لەئێستادا پێنج ملیۆن منداڵ لە سوریا پێویستیان بە یارمەتی هەیە، لەو ڕێژەیەش دوو مليۆن و 600 هەزار منداڵ لە ئاوارەکانی ناوخۆی سوریان”.

,

ئەکوێزا لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەوەشی خستوەتەڕو، لە مانگی ئەیلولی ڕابردووەوە نزیکەی هەزار و 800 پێشێلکاری دەرهەق بە منداڵانی سوریا ئەنجامدراون، ئەو پێشێلکارییانەش بریتین لە کوشتن، برینداربوون، بەسەربازکردنی زۆرەملێ، ڕفاندن و هێرشکردنەسەر قوتابخانەکان و بنکە تەندروستییەکان.

,

نوینەرەکەی یونسێڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ماوەیدا 657 منداڵ گیانیانلەدەستداوە و 324 منداڵی دیکەش برینداربوون، جەختی لەوەشکردووەتەوە  ڕەنگە ژمارەکان زۆر لەو زیاتر بن.

,

لەبارەى مەترسییەکانى سەر منداڵەکان، ئەکوێزا ئاماژەى بەوەکردووە، ئاستی مەترسییەکان هیچ جیاوازییەکییان نییە لەگەڵ ئەو مەترسییانەدا کە لە ساڵی 2018 دووچارى منداڵانى سوریا بوونەتەوە.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل