Shadow Shadow

یونسێف: 215 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا بۆ دابینکردنى بژێوى خێزانەکانیان کاردەکەن

11:08 پێنج شه‌ممه‌ 13 حوزه‌یران 2019
article image

 

ناس کورد-

ڕێکخراوى یونسێف ئاشکراى کردووە، 215 ملیۆن منداڵ کاردەکەن بەمەبەستى دابینکردنى بژێوى ژیانى خێزانەکانیان.

.

جاکلین عەتەوى، لێپرسراوى بەرنامەى منداڵپارێز لە ڕێکخراوى یونسێف، ڕایگەیاندووە، بەگوێرەى ئامارى ڕێکخراوەکەیان، لە جیهاندا 215 ملیۆن منداڵى خوار تەمەنى 18 ساڵ کار دەکەن و بەشێکى زۆریان بە درێژایی ڕۆژ کاردەکەن، دەشڵێت، زۆربەی ئەو منداڵانەى کاردەکەن کچن و 90%ى ئەوانەشی لە ماڵەکان کاردەکەن هەر لە ڕەگەزى مێن.

.

ئەو بەرپرسەى ڕێکخراوى یونسێف ئاماژەى بەوشکردووە، ئەو منداڵانە بۆ بژێوى خێزانەکانیان کاردەکەن، لە کاتێکدا ئەو کارکردنەش کاریگەرى خراپی دەبێت لەسەر گەشەى لاشە، مێشک و فێربوونیان.

.

لە ئامارەکەى یونسێفدا ئەوە خراوەتەڕوو، 150 ملیۆن لەو منداڵانەى کاردەکەن، تەمەنیان لەنێوان 5 بۆ 14ساڵدایە و لە وڵاتە “هەژار و دواکەوتووەکانن”.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل