Shadow Shadow

یونسکۆ شارى مێژوویی بابلی خستە لیستی شوێنەوارە مێژووییەکانەوە

17:52 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

بە بەشداری زیاتر لە ١٨٠ وڵاتی جیهان لە شاری باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، شارى مێژوويي بابلی عێراق، لەلایەن يونسكۆ وەک میراتێکی دێرینی جیهانی ناسێنرا.

.

شاندێکی عێراق بەشدار، لە کۆبوونەوەکەو ماوەی چەند مانگێکە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ناساندنی ئەو شوێنەوارە مێژووییەی پارێزگای بابل لە یونسکۆ.

.

بابل، شارێکی مێژویی کۆنە و پاشماوە و شوێنەواری شارستانییەکی کۆنی سەر ڕووباری فوڕاتە، لە نزیک شاری حللەی خواروی بەغداد.

.

پاش ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی ئەکاد لەسەدەی ١٩ پێش زاین، ئاموورییەکان گەڕانەوە سەرلەنوێ دەوڵەتێکی یەکگرتوویان دامەزراند و شاری بابلیش لەلایەن یەکەم شای ئەم دەوڵەتەوە درووستکراوە، شوورەیەکی لاکێشەیی بە درێژی ١٨کم بەدەوریدا درووستکرا.

.

ئەم دەوڵەتە بە بابلی کۆن ناسراوە ،کە ١١ پادشا فەرمانڕەوایەتییان کردووە، گرنگترینیان حامووڕابی بوو ( ١٧٩٢تا ١٧٥٠ پیش زاین) شاری بابلی کردە پایتەخت و لەو کاتەوە بابل گرنگی پەیدا کرد.

.

بابلییەکان، نەتەوەیەکی سامین لە نیوە دوورگەی عەرەبییەوە کۆچیان بۆ ئەوێ کردووە، گەلێک یاسایان بۆ بەڕێوەبردنی ئیمپراتۆرییەتەکەیان داناوە، گرنگترینیان یاساکانی حامووڕابییە.

.

باخچە هەڵواسراوەکانی بابلییان درووستکردووە کە یەکێکە لە حەوت سەمەرەکەی جیهان، پادشا شەمسودیتانا دوا پادشای ئەم دەوڵەتە بوو.

 

چەند زانیارییەک لەسەر بابل

پایتەختی ھەردوو ئیمپراتۆرێتیی بابیلییەکان بووە

سۆمەرییەکان دانیشووانی کۆنی بابل بوون

ئەم شارە چەقی ئایین و ئابووری وڵات بووە

لەدوای ڕووخانی سۆمەر، بابل بۆتە بناغەی ئیمپراتۆرێتیی بابلییەکان کە حەمورابی بونیادی ناوە، لەساڵی ٢١٠٠ی پێش زایین، کە دەسەڵاتی لە کەنداوی عەرەبی بۆ باشوور و باکووری ڕووباری دیجلە درێژ دەبوەوە.

 

دەسەڵاتی حەمورابی ٤٣ی ساڵی خایاندووە کە شارستانێتیی بابلی زۆر پەرەی سەند و بە کاتە زێڕینەکانی ئەو دەوڵەتە دادەنرێت.

یونسکۆ شارى مێژوویی بابلی خستە لیستی شوێنەوارە مێژووییەکانەوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل