Shadow Shadow

یونسکۆ بە بودجەیەکى زەبەلاح مزگەوتی گەورەی موسڵ نۆژەن دەکاتەوە

15:02 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، کاتی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی نوریی موسڵی ڕاگەیاند، کە لەلایەن داعشەوە وێران کرابو.

,

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ی ئەیلولی 2019، ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کە تایبەتە بە پەرەپێدانی پەروەردە، زانست، ڕۆشنبیری و کلتور، ڕایگەیاندووە: “دووبارە مزگەوتە مێژوییەکەی موسڵ ‘مزگەوتی نوری’ نۆژەن دەکەینەوە، ئەویش دوای ئەوە لە سەرەتای ساڵی 2017 چەکدارانی ڕێکخراوی داعش تەقاندیانەوە”.

,

ڕێکخراوی یونسکۆ ئاماژەی بەوەشداوە: “نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکە لەمیانەی ڕێککەوتنێکی سێ لایەنیدا لەنێوان حکومەتى عێراق و پاریزگاری موسڵ و ئۆدری ئوزولای بەڕێوبەری بەرنامەکانی یونسکۆ لە پاریس واژووکراوە”.

,

بەپێی وتەی ئۆدری ئوزولای، بەڕێوبەری بەرنامەکانی یونسکۆ: “تێچوی پڕۆژەکە 100 ملیۆن دۆلار دەبێت و پڕۆژەکە ناونراوە ‘ژیانەوەی ڕۆحی موسڵ’، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەو پڕۆژەیە نۆژەنکردنەوەی بیناسازییە مێژوییە خاپورکراوەکانی موسڵە لەدوای دوو ساڵ لە وێرانکردنی شارەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە”.

,
مزگەوتی نوری، مزگەوتیکی زۆر دێرین و مێژوییە لە عێراق، دەکەوێتە بەری ڕاستی موسڵ و لەساڵی 1173 دروست کراوە.

,

ئەو مزگەوتە لەڕوى ڕوبەر و قەبارەوە، بە دووەم گەورەترین مزگەوتی موسڵ دادەندرێت، هەروەها لە لیستی شوێنەوارەکانی یوسنکۆدا بوە و پێگەیەکی گرنگی شوێنەواری هەیە.

,

مزگەوتى نور ئەو مزگەوتەیە کە لە یەکەم دەرکەوتنیدا، ئەبوبەکر بەغدادی ڕێبەرى داعش لە ساڵی 2014 خەلافەتەکەی خۆی تیادا ڕاگەیاند.

,

لەدوای دروستکردنییەوە چەند جارێک نۆژەنکراوەتەوە، دواهەمین جاریان لە ساڵی 1944 بوە.

,

 

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل