fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

یوفا مانچستەرسیتی سزادا و لە دوو وەرزی داهاتوی چامپیۆنسلیگ دووریخستەوە

22:15 هه‌ینی 14 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەهۆی شکاندنی یاساکانی یاری خاوێن، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریدا بۆ دوو وەرزی داهاتوو یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دوربخاتەوە.

،

لە ڕاگەیەندراوێكدا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) بڵاویکردەوە، بڕیاریاندا بە بێبەشکردنی یانەی مانچستەرسیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ هەردوو وەرزی 2020 – 2021 و 2021 – 2022 و هەروەها بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆش سزا دەدرێت.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە، سزاکە کاریگەری لەسەر یارییەکانی ئەو یانەیە لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دروست ناکات و سزاکە بۆ دوو وەرزی داهاتووە.

،

سزاکەی یانەی مانچستەرسیتی بەهۆی دەرچوونە لە هەندێک یاسای یوفا کە تایبەتە بە خەرجکردنی پارە لە بازاری کڕین و فرۆشتنی یاریزاناندا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل