fbpx
Shadow Shadow

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان یانەیەکى لە چالاکییە وەرزشییەکان سڕ کرد

22:33 شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

 

بڕیارە 24ی ئەم مانگە خولی نایابی کوردستان دەستپێبکات و یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش بڕیاریدا، سەرجەم یاریزان و ڕاهێنەر و دەستەی کارگێری تازەپێگەیشتوانی یانەی جیهان سڕ کراون و لە هیچ یانە و جێگەیەکی دیکە ناتوانن کار بکەن، تا لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان دێت.

.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ی تشرینی یەکەمی 201، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوەوە و لە پاش کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، یارییه‌كانى گه‌ڕى یه‌كه‌مى  وەرزی 2019- 2020ی خولى نایابى تۆپی پێی كوردستان لە 24ی ئەم مانگە کە دەکاتە ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتژمێر 3:00 دەستپێدەکات.

.

هەروەها، یارییه‌كانى گه‌ڕى یه‌كه‌مى خولى نایابى لاوانى تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزى 2019/2020، له‌ رۆژى هه‌ینى 25ی تشرینی یەکەمی 2019 له‌ كاتژمێر 3:00 ـى ئێواره‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت.

.

لەلایەکی دیکەوە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، ڕاهێنەر و سەرپەرشتیاری تیپ و یاریزانانى تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى جیهان، ناتوانن له‌ یانه‌كه‌ى خۆیان یان له‌ هه‌ر یانه‌یه‌كى دیكه‌ کار بکەن و یارى بكه‌ن، تا ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى یارى یانه‌كه‌یان و یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌ خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان كۆتایی دێت، چونكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر رووداوه‌كانى ئه‌م یارییه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌ كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌.

.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، بۆیان ده‌ركه‌وتووە ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌و كێشه‌یه‌ به‌ دوورن و ئاگادار نین، ته‌نیا راهێنه‌ری تیپی تازەپێگەیشتووانی یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌ستی له‌ یارییكردن به‌ ئه‌نجامى ئه‌و یارییه‌ هه‌بووه‌ تێوه‌گلاوە، بۆیه‌ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان تا گه‌یشتن به‌ هه‌موو راستییه‌كان و ورده‌كارییه‌كان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل