Shadow Shadow

یانەی هەولێر لەبارەی کێشەکانی لەگەڵ سەرهەنگ موحسین ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

12:48 هه‌ینی 02 ئاب 2019
article image

ناس کورد

یانەی هەولێر لەسەر قسەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەرهەنگ موحسینی گۆڵپارێزی بەناوبانگی پێشووی یانەکە، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاکردەوە و ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا بە فەرمی وەڵامی گۆڵپارێزە کوردەکە دەدەنەوە.

.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرهەنگ موحسین، گۆڵپارێزی بەتوانای یانەی هەولێر ڕایگەیاند: ” یانەی هەولێر بەشێوەیەکی ناشرین و دوور لە ڕێز و گیانی وەرزشی  دووریانخستومەتەوە و سوکایەتییان پێکردم، هەروەها مافە داراییەکانیشیان پێنەداوم کە نزیکەی 42 دەفتەرە”.

.

لەوبارەیەوە یانه‌ی هه‌ولێر له‌ هەژماری فەرمی یانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە، له‌ ئێستادا ئه‌وان خه‌ریكی كاری گرینگترین و خۆیان به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قسه‌كانی ئەو گۆڵپارێزە سه‌رقاڵ ناكه‌ن.

.

یانەی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ داهاتوودا به ‌به‌ڵگەوە‌ وه‌ڵامی سه‌رجه‌م قسه‌كانی سه‌رهه‌نگ موحسین ده‌ده‌نه‌وه‌.

.

سه‌رهه‌نگ موحسین، گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر زیاتر لە 20 ساڵ لە یانەی هەولێر یاریکرد و سێ جار لەگەڵ ئەو یانەیە بووەتە پاڵەوانی خولی نایابی عێراق.

.یانەی هەولێر لەبارەی کێشەکانی لەگەڵ سەرهەنگ موحسین ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل