fbpx
Shadow Shadow

یانەی دەربەندیخان بەشێوەیەکی جیاواز دەستی بە وەرزی نوێی خولی کوردستان کرد

15:28 هه‌ینی 25 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستیپکرد و یانەی دەربەندیخانیش هەرچەندە لە یەکەم یاریدا یەکسانبوو، بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز دەستی بە یارییەکانی ئەم وەرزە کرد.

.

دوێنێ (پێنجشەممە) دوای دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان، یانەی دەربەندیخان لە ناو یاریگا و هاندەرانیدا یەکەم یاری ئەم وەرزەی ئەنجامدا و میوانداری یانەی دهۆکی کرد و یارییەکەش بە بەرامبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

.

ئەوەی سەرنجی هاندەران و وەرزشدۆستانی هەرێمی بەلایدا خۆیدا ڕاکێشا ئەوەبوو، کە یانەی دەربەندیخان لە سەرەتای یارییەکەدا لەکاتی وێنەگرتندا، وێنەیەکی گەورەی محەمەد حەمید، ئەو منداڵەی رۆژئاوای کوردسان بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە جەستەی سوتاوە، لە بەردەم یاریزانانی یانەکەدا دانا و لەسەر وێنەکە نوسرابوو “ئازاری گەلێک”، ئەوەش وەک پشتگیرییەک بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان.

.

هاوکات هەر لە هەفتەی یەکەمی خولەکەدا چەن یارییەکی دیکە ئەنجامدرا، کە ئەنجامەکانی بەمشێوەیە بوون:

.

سیروانی نوێ 1 – 0 زێرەڤانی

.

پێشمەرگەی هەولێر 2 – 1 شێروانە

.

سۆران 0 – 0 نەورۆز

.

هەندرێن 0 – 0 برایەتی

.

هەولێر 1 – 1 پێشمەرگەی سلێمانی

یانەی دەربەندیخان بەشێوەیەکی جیاواز دەستی بە وەرزی نوێی خولی کوردستان کرد

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل