fbpx
Shadow Shadow

یانەیەکی گەورە دەیەوێت بەیڵ لە مەدرید بباتە دەرەوە

11:56 سێ شه‌ممه‌ 06 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

وا پێدەچێت بەختی گاریس بەیڵی یاریزانی یانی ڕیاڵ مەدرید کرابێتەوە و یانەیەگی گەورەی ئەوروپا چووەتەپێشەوە بۆ کڕینی ئەو ئەستێرەیە، کە لە دەرەوەی پلانەکانی زیدانی ڕاهێنەرە.

.

رۆژنامه‌ی‌ ئاسی‌ نزیك له‌ یانه‌ مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ بایرن دەیانەوێت بارودۆخی خراپی ڕیاڵ مەدرید و گاریس بەیڵ بقۆزنەوە و ئەستێرە وێڵزییەکە بە ئاسانی بەرەو شاری میونشن ببەن.

.

ئاس ئاماژەی بەوەشکردووە، یانه‌ گەورەکەی ئەڵمانیا دەیەوێت سەرەتا ئەستێرە وێڵزییەکە به‌خواستن بگوازێته‌وه‌ بۆ ماوەی وەرزێک و دواتر ئەگەر خواستی لەسەربوو یاریزانەکە بەشێوەی کۆتایی بگوازێتەوە بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، گاریس بێڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ پلانه‌كانی‌ زیدانی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مەدرید دایە، بۆیە پێدەچێت بەیڵ و یانەکەشی بە گرێبەستەکەی بایرن ڕازیبن .

.

گاریس بەیڵ لە ساڵی 2013دا بە بڕی 101 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی تۆتنهامەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کرد و تائێستاش لەگەڵ یانەکەی بەردەوامە، بەڵام وەرزی ڕابردوو بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت و ئەوەش بووەهۆی ئەوەی یانەکەی بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە و نرخەکەشی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل