Shadow Shadow

یانەیەکی گەورەی ئەوروپا 140 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ تەرخانکردووە

15:21 یه‌ك شه‌ممه‌ 02 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-
ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا باس له‌وه‌ دەکەن، یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا هەوڵی گواستنەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی ده‌كات.

.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی کاڵچۆ مێرکاتۆ، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی، گرێبەستێکی گرانبه‌های پێشكه‌شی یانه‌ی یوڤێنتوس كردووه‌، بۆ دەستبەرداربوون لە‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ بدات له‌ مێرکاتۆیب هاوینەدا.

.

ماڵپەڕە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، به‌رپرسانی یانە فەڕەنسییەکە ئاماده‌ن بڕی 140 ملیۆن یۆرۆ بده‌نه‌ یوڤێنتوس و ساڵانه‌ مووچه‌یه‌كی 50 ملیۆن یۆرۆی وەک موچە بده‌نه‌ ئەستێرە پرتوگالیەکە.

.

کاڵچۆ مێرکاتۆ باسی لەوەشکردووە، رۆناڵدۆ بیری له‌ ده‌سته‌واره‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێناچێت قبوڵی بكات، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر نه‌یمار و مباپێ پێكه‌وه‌ له‌و یانه‌یه‌ بمێننه‌وه‌، چونکە پێناچێت بەهۆی هەڵکشانی تەمەنییەوە ڕۆناڵدۆ بتوانێت ببێتە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە.

.

رۆناڵدۆی پرتوگالی هاوینی رابردوو به‌رامبه‌ر 100 ملیۆن یۆرۆم لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندیکرد بە ریزه‌كانی ریزه‌كانی یوڤێنتوسه‌وه‌ و له‌ یه‌كه‌م وه‌رزیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ ئیتالییه‌كه‌ توانی نازناوی خولی ئیتاڵی لەگەڵ یانەکەیدا بەدەستبهینێت و ببێت باشترین یاریزانی خولەکەش.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل