Shadow Shadow

یانەیەکی گەورەی ئەوروپا کۆتینهۆی دەوێت

17:43 پێنج شه‌ممه‌ 30 ئایار 2019
article image

ناس کورد-
پاش ئاستە خراپەکەی لەم وەرزەدا یانەیەکی گەورەی ئەوروپی پلانی داناوە بۆ گواستنەوەی کۆتینهۆی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە.

.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی پلانی داناوە بۆ گواستنەوەی کۆتینهۆی ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، تا لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە بیگوازێتەوە ڕیزەکانی.

.

ئاس ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاش ئەوەی ئەم وەرزە نەیتوانی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی پێشکەش بکات، بیر لەوە دەکاتەوە یانەکەی جێبهێڵێت و یانە فەرەنسییەکەش دەیەوێت ئەو هەلە بقۆزێتەوە و گرێبەستی فەرمی پێشکەش بە بلوگرانا بکات بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە.

.

کۆتینیۆ لەم وەرزەدا چەندین جار لە لایەن هاندەرانی بەرشەلۆنەوە فیکەی ناڕەزایی بۆلێدراوە، هەروەها لەم وەزەشدا نەیتوانی لە یارییەکانی یانەکەی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ببێتە یاریزانی سەرەکی.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل