fbpx
Shadow Shadow

یانەکەیەکی گەورە چاوی بڕیوەتە نێیمار و بماپێ

19:28 پێنج شه‌ممه‌ 24 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکردووە، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بەهۆی زیادکردنی داهاتەکەیەوە دەیەوێت ئەستێرەیەکی بەناوبانگ بباتە ڕیزەکانی یانەکە و بۆ ئەو مەبەستەش چاوی لەسەر نێیمار و مباپێیە.

.

ڕۆژنامەى لاگازێتا دیلۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەیەوێت بۆ بەهێزکردنی زیاتری ڕیزەکانی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکدا ئەنجامبدات، بۆ ئەوەی تپەکەی زیاتر تۆکمە بکات و هاوکارێکیش بۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی زیاد بکات.

.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەو مەبەستە بەرپرسانی یۆڤانتۆس چاویان لەسەر هەریەک لە نێیمار و بماپێی هەردوو ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسییە.

.

لاگازێتا ئەوەشی خستووەتەروو، هەوڵدانی یۆڤانتۆس بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە داهاتی یانەکە 300 ملیۆن یۆرۆ زیادیکردووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل