fbpx
Shadow Shadow

"لەناو پەرلەمان بە یوزارسیف بانگم دەکەن"

یاسین خدر وێڕاى بوونى بە پەرلەمانتار عارەبانە و ئۆتۆمبێلەکەى ماون و دەیەوێت بیانخاتە مۆزەخانەوە

20:24 چوار شه‌ممه‌ 18 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كه‌ له‌كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى 30 ئه‌یلولى ساڵى ڕابردوو به‌ كاندیدى هه‌ژاران ناوى ده‌ركردبوو پیشەى فرۆشتنى شرینى بو لەسەر عەرەبانەیەک، بەو عەرەبانە و ئۆتۆمبیلێكى شڕه‌وه‌ کەمپینى هەڵبژاردنى به‌ڕێكرد، دواى ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك په‌رله‌مانتارى کوردستان، له‌ به‌دواداچونێكى ناس كورد-دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، هه‌مان هه‌ژاره‌كه‌ى جارانه‌ و چۆنى هێناوە ئاوا کۆتایی پێدێنێت.

,

ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌ نوسه‌ره‌ دیاره‌كانى شارى سلێمانى لەکاتى کاندید بوونى یاسین خدر-دا، نوسیبوى: “وه‌زیفه‌ى په‌رله‌مانتارى بووه‌ به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون، وه‌رن با هه‌موومان یاسین ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كانى به‌خۆشى بژین”، بەڵام پاش بوون بە پەرلەمانتار یاسین لە هەمان خانو و بە هەمان شێوەى ئاسایی خۆى ژیانى بەسەر دەبات.

,

ناس كورد له‌به‌دواداچونێكیدا ویستى له ‌زمانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌ربخات ئایا یاسین ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌ یاخود‌ هه‌ر وه‌ک دۆخى جارانى ماوه‌ته‌وه؟، كاتێك زه‌نگمان بۆ كرد و به‌هه‌مان ژماره‌ كۆنه‌كه‌ى خۆى كه‌ له‌سه‌ر سایتى په‌رله‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌ڵامیدایه‌وه‌، سه‌ره‌تا پێمانوت سه‌ره‌تایه‌كى باشمان ده‌ستكه‌وتوه‌ كه‌ به‌ڕێزت ژماره‌كه‌ت نه‌گۆڕیوه‌.

,

دواى ئه‌وه‌ى تێگه‌شت مه‌به‌ستمان چییە‌ لەوەڵامى قەسەکەى ناس کورددا وتى: “نه‌خێر هه‌روه‌كو خۆمم و هیچ گۆڕانكاریه‌كم به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌ له ‌ڕابردووى هه‌ژاریم جیامبكاته‌وه‌”.

,

یاسین خدرى ته‌مه‌ن 44 ساڵ كه‌ ئێستا په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆڕانه‌ له ‌په‌رمانى كوردستان لەبارەى دۆخى پێشوى و ئێستاى تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند: “هه‌روه‌ك جارانم و هه‌ستناكه‌م گۆڕابێتم و زۆریشم گله‌ى لێ ده‌كه‌ن، گوایە په‌رله‌مانتار ده‌بێت كۆمه‌ڵیك ئه‌ته‌كێتى هەبێت، بشچمه‌ هه‌ر شوێنێك هه‌رگیز ناڵیم په‌رله‌مانتارم مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خه‌ڵك بۆ خۆى بمناسێته‌وه‌”.

,

 

یاسین خدر وێڕاى بوونى بە پەرلەمانتار عارەبانە و ئۆتۆمبێلەکەى ماون و دەیەوێت بیانخاتە مۆزەخانەوە

 

,

بە وتەى خۆى، له‌كاتى گه‌ڕانه‌وەیدا بۆ شارى ڕانیه‌ى زێدى باو و باپیرى، یاسین ده‌چێته‌ ناو بازاڕ و پیاسه‌ ده‌كات و خه‌ڵك به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێك گاڵتەوگەپ كه ‌به‌شێكیان زۆر شه‌خسى بوون ته‌نها ئه‌وانه‌ دووباره‌ ناكاته‌وه‌.

,

یاسین خدر دەڵێت، ئێستاش له‌هه‌مان ئه‌و چێشتخانه‌ و چایخانه‌ شه‌عبییانه‌ى كه‌ پێشتر نان و چاى لێخواردوون، به‌هه‌مان شێوه نەیگۆڕیون و دەچێتەوە ئەو شوێنانە.

,

“هه‌ندێك شتم بۆ زیاد بووه‌ جاران به‌كه‌مى ده‌چومه‌ پرسه‌ و نه‌ده‌چومه‌ مه‌ولود و بۆنه‌ى ژن ماره‌كه‌ كردن، ئێستا ده‌چمه‌ هه‌مووى به‌پێى كاته‌كانم سه‌ردانى خزم و كه‌سوكار و هاوڕێ و نه‌خۆشیش ده‌كه‌م”، یاسین خدر واى وت.

,

یاسین خدر وێڕاى بوونى بە پەرلەمانتار عارەبانە و ئۆتۆمبێلەکەى ماون و دەیەوێت بیانخاتە مۆزەخانەوە

 

,

له‌باره‌ى عه‌ره‌بانه‌ و ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى باشى هه‌بوو له ‌گه‌رمه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردندا و له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و تەنانەت میدیا عەرەبى و جیهانییەکانیش کارى زۆرى لەسەر کرا و یاسینى زیاتر پێناسرا، خاوه‌ن عه‌ره‌بانه‌كه‌ى جاران و په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ئێستا وتى: “عه‌ره‌بانه‌ و ئۆتۆمبێله‌ كۆنه‌كه‌شم هه‌ر ماون‌، عه‌ره‌بانه‌كه‌م لاى كوڕى هاوڕێیه‌كمه‌ ئیشى پێده‌كات، به‌نیازم عه‌ره‌بانه‌ و ئۆتۆمبیله‌كه‌شم گه‌ر مۆزه‌خانه‌یه‌ك دامه‌زرا له‌وێ داینێم”.

,

زۆرجار لەنێو هاوڵاتیاندا باس لەوە دەکرێت، ئەو کەسانەى دەبنە پەرلەمانتار دۆخى ئابوریان خێرا دەگۆڕێت و تەنانەت خانوەکانیانیشیان دەگۆڕن و هەندێکیشیان دەچنە شارە گەروەکان، بەڵام یاسین بە وتەى خۆى خانوه‌كه‌ى نه‌گۆڕیوه‌ و ئۆتۆمبیله‌ نوێیەکەشى له ‌خوشكه‌زایه‌كى خۆى به ‌قیستى مانگى یه‌ك ملیۆن دینار كڕیوه‌.

,

لەوەڵامى بوونى گرنتى ئەوەى ئەو پەرلەمانتارە بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو دۆخە ئاساییەى بە ڕستەیەک کۆتایی بەو پرسە هێنا کە وتى: “چۆنم هێناوە هەر واش کۆتایی پێدێنم”.

,

ئەو پەرلەمانتارەى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان، دوو کوڕى کە خوێندکارن لە هەمان خوێندنگاکانى خۆیان ماون، کە محەمەدى کوڕى لە ‌قوتابخانه‌ى كێوه‌ ڕه‌شى ئێوارانه‌ و ئەوکوڕەکەى دیکەشى کە ناوى ئه‌حمه‌ده‌ و نازناوى ئاپۆى پێدەڵێن، له ‌قوتابخانه‌ى فامى ئینگلیزییه‌، کە قوتابخانەیەکى حکومییە و خوێندن تێیدا بێبه‌رامبه‌ره.

,

سەبارەت بە کچەکەشى کە پێشتر دوکانى فۆتۆكۆپى هه‌بووه، لەسەر هەمان کارى خۆى ماوەتەوە و به‌رده‌وامه‌.

,

یاسین خدر وێڕاى بوونى بە پەرلەمانتار عارەبانە و ئۆتۆمبێلەکەى ماون و دەیەوێت بیانخاتە مۆزەخانەوە

 

,

کارێکى دیکەى ئەو پەرلەمانتارە وەک شانازى باسی لێوەکرد، ئەوەیە کە “زاوا و ‌برا و كه‌سوكار”ى خۆى نەرکردووەتە پاسەوان، وەک ئاشکراى کرد، سێ گۆڕانخوازى ده‌رچوى كۆلێژ و په‌یمانگاى كردووه‌ به ‌پاسه‌وانى خۆى.

,

سەبارەت بە چالاکییەکانى لەنێو پەرلەمان، یاسین خدر وتى: “له‌ناو په‌رله‌مانیشدا هه‌ست به‌خۆشه‌ویستى ده‌كه‌م و پێمده‌ڵین یوزارسیف، هه‌ر پرۆژه‌یه‌كیش دژى ئیسلام و مافى مرۆڤ و ژنان و دژى هه‌ژاران بێت، گه‌ر هه‌ر حیزبێكیش بێت گه‌ر حیزبه‌كه‌ى خۆشم پێشکەشى بکات واژوو و پشتیوانى ناكه‌م”.

,

له‌ كۆتایى گفتوگۆكه‌یدا لەگەڵ ناس کورد، دەنگى ڕادیۆکەى بەرزکردەوە و وتی، هه‌ر گوێ له‌ ده‌نگى حه‌سه‌ن زیره‌كه‌كه‌ى جاران ده‌گرم.

,

یاسین خدر، له ‌لیژنه‌ى كشتوكاڵى په‌رله‌مانى کوردستانە و ئەو لیژنەیە بە “لیژنەى هەژاران” ناو برد، لەدایکبووى ساڵى 1971، ئاستى خوێندنى ناوەندییە و پێش ئەوەى ببێت بە پەرلەمانتار کارى فەرمانبەرى دەکرد و لەپاڵ ئەوەشدا بۆ بژێوى ژیانى لەسەر عارەبانەیەک لە شارى ڕانیە شرینى دەفرۆشت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل