fbpx
Shadow Shadow

پێشتر بەپێی یاسا خانەنشین نەدەبوون

یاسای چاکسازی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش هاوشێوەی پلە باڵاکان خانەنشین دەکات

22:07 شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد – شەهرام عەزیز

هەرچەندە بەپێی یاسا ئەندامانی خولی ئێستای ئەنجومەنی پارێزگاکان خانەنشین نەدەبوون، بەڵام بەگوێرەی یاسای چاکسازی ئەوانیش هاوشانی پلە باڵاکان خانەنشین دەبن و ئەندامێکی پەرلەمانیش  پڕۆژەکە بە “خراپسازی” ناودەبات “نەک چاکسازی”.

.

لە هەرێمی کوردستان تائێستا دوو خولی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەبووە، بەگوێرەی یاسای ژمارەی (3)ی ساڵی 2009ی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بڕگەی دووەمی مادەی سێیەمی یاساکەدا هاتووە، “سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ خولی هەڵبژاردنی یەکەم موچەیەکی خانەنشینیان بەڕێژەی (80٪)ی موچەکەیان پێدەدرێت”.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەو یاسایە مەبەستی لە ئەندامانی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگاکانە واتە خولی یەکەم، نەوەک ئەو ئەندامانەی ئێستا، واتە بەگوێرەی ئەو یاسایە، ئەندامانی ئەم خولە و خولەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان خانەنشین نابن.

یاسای چاکسازی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش هاوشێوەی پلە باڵاکان خانەنشین دەکات

.

لە بەرامبەر ئەو یاسایەدا، بەگوێرەی یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵە، کە پێنجشەممەی پێشوو لە پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرا، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش هاوشێوەی پەرلەمانتاران و پلە باڵاکان خانەنشین دەبن.

.

کاوە عەبدولقادر، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بەگوێرەی مادەی حەوتەمی یاسای چاکسازی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش خراونەتە پاڵ پلە باڵاکان و هاوشێوەی ئەوان بۆ ئەم خولە و خولەکانی داهاتووش خانەنشین دەبن”.

.

وتیشی: “کەواتە ئەو یاسایە چاکسازی نییە، بەڵکو خراپسازییە و لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و زۆرینەی خەڵکی هەرێم نییە”.

 

.

لە ئێستادا، ئەندامانی ئەنجومەنەکانی هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک، نزیکەی 90 کەسن و هەر ئەندامێک، مانگانە نزیکەی سێ ملیۆن دینار موچە وەردەگرێت.

.

بەگوێرەی بڕگەکانی یاسای چاکسازیش هەر ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەکاتی خانەنشین بوونیدا، لەنێوان نزیکەی 700 هەزار بۆ نزیکەی دوو ملیۆندا موچە وەردەگرێت، ئەوەش بەپێێ ساڵەکانی خزمەت و بڕوانەمە دەگۆڕدرێت.

.

 

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، پڕۆژەیاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پەسەند کرا و پێش پەسەندکردنیش، بەهۆی ڕەخنەیان لە یاساکە، هەرسێ فراکسیۆنی نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو چوونە دەرەوەی دانیشتنەکە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل