fbpx
Shadow Shadow

"دەستور باسى سێ حاڵەتى کردووە"

یاساناسێکی عێراقی: پرسی لابردن یاخود دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆککۆمار زۆر ئاڵۆزە

18:20 شه‌ممه‌ 28 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

شارەزایەکی یاسایی عێراقی، ڕایگەیاند، بەگوێرەی دەستوری عێراق، ڕێکارەکانی  لابردنی سەرۆککۆمار لەپۆستەکەی ئاسان نییە و ئاڵۆزییەکی زۆری تێدایە.

.

ئەمڕۆ شەممە، 28ى کانوونی یەکەمی، 2019، تاریق حەرب، یاساناسی عێراقی، لە هەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، بڵاویکردەوە “ڕێکارەکانی لابردنی سەرۆککۆمار لە پۆستەکەی ئاسان نییە و ئاڵۆزییەکی زۆری تێدایە، بەگوێرەی ماددەی61ی دەستوری عێراقی، دەبێت زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان دەنگ بدەن لەسەر لابردن یاخود دەست لەکارکێشانەوەی”.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستورهۆکارەکانی لابردنی سەرۆککۆماری دیاریکردووە، کە بریتین لە شکاندنی سوێندی یاسابی،  پێشێلکردنی بڕگەکانی دەستور و ناپاکی گەورە دژ بە نیشتیمان.

.

تاریق حەرب، بەشێکی دیکەی لەڕێکارەکانی لابردنی سەرۆککۆمار لە پۆستەکەی ڕوونکردووەتەوە  و دەڵێت  “پاش دەنگدانی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان لە سەر دوورخستنەوەی سەرۆککۆمار بابەتەکە دەچێتە لای دادگای فیدراڵی، ئەو بڕیار دەدات کە سەرۆککۆمار چ تاوانێکی ئەنجامداوە، کە دەبێت لەو تاوانانە بێت کە لەچوارچێوەی دەستوردا دیاریکراوە”.

.

تاریق حەرب، ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاش بڕیاری داداگای فیدراڵی بابەتەکە جارێکی دیکە ئاڕاستەی پەرلەمان دەکرێت، دەبێت زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان جارێکی دیکە دەنگ بدەن لەسەرلابردنی سەرۆککۆمار لەپۆستەکەی.

.

ئەو یاساناسە عێراقییە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت 156 پەرلەمانتار دەنگ لەسەر دوورخستنەوەی سەرۆککۆمار بدەن، لەکاتی ڕەوانەکردنی دۆسیەکەی بۆ دادگای فیدراڵی و لەکاتی بڕیاری دادگاشدا.

.

تاریق حەرب، باسیلەوەشکردووە، بابەتی دەستلەکارکێشانەوە یاخۆد دوورخستەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران بابەتێکی زۆر جیاوازن لەیەکتر، چونکە لابردنی سەرۆکوەزیران تەنها پێویستی بە دەنگدانی ئەندامانی پەرلەمان هەیە.

.

ئەوە لەکاتێکدایە ڕۆژى 26ى ئەم مانگە، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق ئامادەیی خۆى بۆ دەستلەکارکێشانەوە دەربڕى، دواى ئەوەى ڕەتیکردەوە ئەسعەد عیدانى بەربژێرى هاوپەیمانى بنیادنان بۆ سەرۆک وەزیران ڕابسپێرێت.

.

بەرهەم ساڵح لە نامەیەکدا بۆ پەرلەمان باسى لەوەکردووە، ئەگەر ئەو بڕیارەى “نادەستورى” بێت، ئامادەیە نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ئاڕاستەى پەرلەمان بکات. لاى خۆشیانەوە هاوپەیمانى بنیادنان داوای لە پەرلەمان کرد بە تۆمەتى “پێشێلکردنى دەستور” لێپرسینەوە لە سەرۆککۆمار بکات.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل