fbpx
Shadow Shadow

"پابەندى داواکەى سەرۆکى پەرلەمان مەبە"

یاساناسێکى عێراقی داوایەک ئاڕاستەى بەرهەم ساڵح دەکات

20:57 چوار شه‌ممه‌ 04 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

یاساناسێکى دیارى عێراق لەڕێى میدیاکانەوە پەیامێک ئاڕاستەى سەرۆککۆمارى وڵاتەکە دەکات و داواى لێدەکات، گوێ لە سەرۆکى پەرلەمانى عێراق نەگرێت.

,

تاریق حەرب، یاساناسى دیارى عێراقى لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاندووە: “نوسراوەکەى سەرۆکى پەرلەمان بۆ سەرۆککۆمار کە تێیدا، سەرۆککۆمارى سەرپشک کردووە بۆ هەڵبژاردنى کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران، ئەو کارە سوکایەتییە بە ئەندامانى پەرلەمان، چونکە مەترسبیە لە دۆخێکى وەهادا ئەندامانى پەرلەمان بۆ ئەرکێکى لەو شیوەیە فەرامۆش بکرێن”.

,

ئەو پسپۆڕەى یاسا ئاماژەى بەوەشکردووە: “ئەگەر بۆ کارێکى وەها سەرۆکى پەرلەمان ڕاى پەرلەمانتاران وەرنەگرێت، بەتایبەت لە پرسی هەڵبژاردنى سەرۆکوەزیران، ئیدى لە چ پرسێکى تردا ڕاى ئەندامانى پەرلەمان وەردەگرێت؟”.

,

تاریق حەرب دەشڵێت، ئەو کارە دەبێت بخرێتە دەنگدانەوە، کە ئایا نوسراوێکى لەو شیوەیە بۆ سەرۆککۆمار ڕەوانە بکرێت یاخود ڕەتبکرێتەوە؟، ئەوکات بڕیارى لەسەر بدرێت نەک بێ پرسکردنى ئەندامان کارەکە بکرێت.

,

جەختی لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، سەرپشککردنى سەرۆککۆمار لەلایەن سەرۆکى پەرلەمانەوە بۆ هەلبژاردنى کەسێک کابینەى نوێ پێکبهێنێت، پێچەوانەى مادەى 76ى دەستورى عێراقە، کە بەپێى ئەو مادەیە دەبێت فراکسیۆنى زۆرینە کاندیدى سەرۆکوەزیران هەڵبژێرێت نەک سەرۆککۆمار.

,

لە کۆتایی وتەکانیدا، تاریق حەرب داوا لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق دەکات “بەو نوسراوەوە پابەند نەبێت، لەبەر ئەوەى سەرۆکى پەرلەمان لە نوسراوەکەیدا هیچ ئاماژەیەکى بە وردەکارییەکان نەکردووە کە ڕەزامەندى ئەندامانى لەسەر وەرگرتبێت”.

,

ئەو وتانەى حەرب پاش ئەوە دێت، محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە نوسراوێکدا داواى لە بەرهەم ساڵح کردووە، سەرۆککۆمار کاندیدێک بۆ شوێنگرەوەى عەبدولمەهدى دیارى بکات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل