fbpx
Shadow Shadow

یاریده‌ده‌رێكى به‌غدادى زانیارى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌ردۆگان و ئەبوبەکر به‌غدادى ئاشكرا ده‌كات

08:47 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

یاریده‌ده‌رێكى به‌غدادى زانیارى “ترسناك” له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌ردۆگان و به‌غدادى ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت، لەسەر داواى ئەردۆگان داعش هێرشەکەى سەر کۆبانى ئەنجامداوە.

,

ته‌ها عەبدولڕه‌حیم، یه‌كێك له‌ یاریده‌ده‌ره‌كانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، خه‌لیفه‌ كوژراوەکەى داعش كه‌ ئێستا لاى هەسەدە لە زینداندایە، ئاشكرایكردووه‌، له‌سه‌ر داواى ئه‌ردۆگان ساڵى 2014 چه‌كدارانى داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر كۆبانى.

,

ڕۆژنامه‌ى زه‌مانى توركى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ ته‌ها عه‌بدولڕه‌حیم له‌میانى لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دركاندوونى، ساڵى 2014 ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ویستویه‌تى هێرش بكاته‌ سه‌ر شارى دیمه‌شق، به‌ڵام خێرا پلانى هێرشه‌كه‌ى بۆ سه‌ر شارى كۆبانى گۆڕیوه‌.

,

ئەو یاریدەدەرەى بەغدادى ئەوەشى وتوە، له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام ئه‌و ڕازى نه‌بوه‌ و پلانه‌كه‌ى گۆڕیوه‌ و دواتریش ئه‌وه‌یان زانیوه‌ كه‌ گۆڕێنى پلانه‌كه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر شارى كۆبانی له‌سه‌ر خواستى ئه‌ردۆگان بوه‌.

,

به‌پێى ڕاپۆرتێكى ئاژانسى فوراتى نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ش، ته‌ها عه‌بدولڕه‌حیم یه‌كێك بوه‌ له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، هه‌ره‌وه‌ها یه‌كێكیشه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانى داعش و له‌دواى ده‌ستگیركردنیشى كۆمه‌ڵێك زانیارى گرنگى له‌سه‌ر به‌غدادى دركاندووه‌ کە زانیاریى “مەترسیدار”ن.

,

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، له‌ مانگى ئازارى ئەمساڵ ئەو یاریدەدەرى بەغدادى له‌ دێرزۆرى سوریا ده‌ستگیر كراوه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌وه‌ تا ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ى ورددایه‌.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل