fbpx
Shadow Shadow

یارى کلاسیکۆ دواخرا

15:10 هه‌ینی 18 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

یەکێتى تۆپى پێی ئیسانیا بڕیاریدا یارى کلاسیکۆى نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید دوابخات، کە بڕیاربوو 26ى ئەم مانگە بەرێوەبچێت.

.

بەپێی ڕۆژنامەى “موندو ديبورتيفو”ى ئیسپانى، بەرشەلۆنە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر پلانى داناوە بۆ دواخستنى یارییەکە و پێشکەشکردنى داوا لەو بارەیەوە بۆ ماوەى 24 کاتژمێر، لەبەرئەوەى یاریزانەکانى پێویستیان بە ئیسراحەتى زیاتر بووە.

.

هۆکارى دواخستنى یارییەکە دەگەڕێنرێتەوە بۆ خۆپیشاندانەکانى بەرشەلۆنە، کە بەهۆى زیندانیکردنى بڕیارى نۆ سەرکردەى سەربەخۆیی کەتەلۆنیاوە دروستبووە.

.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکى ئیسپانى، ئەگەر هەیە یارییەکە پێش کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل