fbpx
Shadow Shadow

یارى سبەى ڕیاڵ مەدرید گرێدراوە بە چارەنوسى زێدانەوە

16:13 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

یارى سبەى ڕیاڵ مەدرید وەک یەکلاکردنەوەى چارەنوسی زێدان تەماشادەکرێت، هەندێک میدیاى وەرزشی جیهانى دەڵێن، ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە پۆستەکەى لە مەترسیدایە.

,

میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، سبەی چوارشەممە ڕۆژێکی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، ئەگەر سەرکەوتن بەدەستنەهێنێت بەرامبەر گەڵاتەسەرای ئەوا کورسییەکەى دەکەوێتە مەترسییەوە.

,

به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌گه‌ر سبه‌ی، ڕیاڵ بەرامبەر گەڵاتەسەرای سەرکەوتن بەدەستنەهێنێت لە چامپیۆنسلیگ، ئەوا زێدان لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.

,

پێشتریش بەهۆی ناجێگیری ئاستی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا، چەندین جار لە میدیاکانەوە باس لە دوورخستنەوەی زێدان کراوە، ئەوەش ئاشکرابوە کە په‌یوه‌ندی زێدان له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ یاریزانانی تیپه‌كه‌ی باش نییه‌، هەر بۆیە باس لەوە دەکرێت پۆستەکەی زێدان لە مەترسیدایە.

,

سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ڕیاڵ مەدرید میوانداری گەڵاتەسەرای دەکات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل