fbpx
Shadow Shadow

یارجان نازناوى “شاجوانى خەڵکى کیشوەرى ئاسیا”ى بەدەستهێنا

22:15 یه‌ك شه‌ممه‌ 03 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

خانمە نمایشکاری کورد، یارجان لە کێبڕکێکانی شاجوانی ئاسیادا، نازناوی شاجوانی خەڵکی کیشوەری ئاسیای بەدەستهێنا.

.

دوای بەشداریکردنی لە پێشبڕکێی شاجوانی کیشوەری ئاسیا، یارجان توانی بەهۆی زۆری دەنگی خەڵکەوە نازناوی “شاجوانی خەڵکی کیشوەری ئاسیا” بەدەست بهێنێت.

.

یارجان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بەوەکردووە: “خەڵاتی شاجوانی خەڵکم بەدەستهێنا، پیرۆزە لە کوردستان”.

..

بەگوێرەی خەڵاتەکانی کێبڕکێکە، شاجوانى ئاسیا لەلایەن لیژنەیەک دەنگی پێ دەدرێت، شاجوانی خەڵکیش، ئەو نازناوەیە دەدرێت بەو کاندیدەی کە زۆرترین دەنگی لەڕێی خەڵکەوە بەدەستهێناوە.

.

یارجان ناوی ڕاستەقینەی “شنیار ئەحمەدە”، ساڵی 1996 لە سلێمانی لەدایکبوە، بەهۆی کاری مۆدێلەوە لە سۆشیال میدیا ناسراوە، پێشتریش نازناوی شاجوانی سلێمانی وەرگرتوە.

یارجان نازناوى "شاجوانى خەڵکى کیشوەرى ئاسیا"ى بەدەستهێنا

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل