Shadow Shadow

بۆ پێشخستنی کەرتی نەوتە لە بەسڕە

ژاپۆن ملیارێک دۆلار وەک قەرزی درێژخایەن دەداتە عێراق

11:40 دوو شه‌ممه‌ 17 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

بۆ‌ پێشخستنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی به‌سڕه‌ حكومه‌تی عێراق گرێبەستی وەرگرتنی ملیارێک دۆلاری وەک قەرز لەگەڵ ژاپۆن واژوکرد.

.

وەزرەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  به‌ مه‌به‌ستی پێشخستنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی به‌سره‌، حكوومه‌تی عێراق بە بەهای یه‌ك ملیار دۆلار رێككه‌وتنی قه‌رزی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ژاپۆن بۆ هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی (JICA) واژووكردووە.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، رێوڕه‌سمی واژووكردنه‌كه‌ له‌ بینای وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌ڕێوه‌چووە و هه‌ریه‌ك له‌ فوئاد حوسێن  وه‌زیری دارایی و ناۆفومی هاشیمۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن له‌ به‌غدا به‌شداربوون تیایدا.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوەکەد، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ قەرزەکە درێژخایەن دەبێت و لە ماوه‌ی 40 ساڵ دەدرێتەوە. ئامانجی لێی ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی وەزارەتی نەوتی عێراقە بۆ پێشخستنی پاڵاوگه‌ی به‌سڕە.

.

وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بە سوودی قەرزەکە نەکردووە کە ژاپۆن لە وەرگرتنەوەیدا پێی دەدرێت.

.

ئەمە یەکەمجار نیە یابان قەرز دەداتە عێراق پێشتریش بۆ پێشخستنی به‌نده‌ره‌كانی باشوور و دابین کردنی کارەبا قەرزی بە عێراقداوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل