Shadow Shadow

کیلۆى بووە بە سێ هەزار دینار

ھۆکاری گرانبوونی نرخی مریشک لەبازاڕەکانى سلێمانى ئاشکرا کرا

21:13 پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

 

لقی سلێمانی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی کوردستان، هۆکاری گرانبوونی نرخی مریشکی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند “بەرهەم لە ناو کێڵگە پەلەوەرییەکاندا نەماوە و زۆرێک لە خاوەن کێلگەکانیش وازیان هێناوە، بەهۆی ئەو زەرەرە زۆرەی لە ڕابردوودا کردویانە”.

.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی کوردستان-لقی سلێمانی دەربارەی گرانبوونی نرخی مریشک لە بازاڕەکانى سلێمانى، ئاماژە بەوە دەکات، ھۆکاری گرانبوونی نرخی مریشک پەیوەستە بە نەبوونی بەرھەم لە ناو کێڵگە پەلەوەریەکان، ئەوەش بەھۆی بەردەوامی زیانی خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان کەوازیان ھێناوە لە بەرھەمھێنان”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، 45٪ی ھۆڵی کێڵگە پەلەوەریەکان لەلایەن خاوەنەکانیان داخراوە، ئەوەش بەھۆکاری ئەو زیانە زۆرەی بەریان کەوتووە و حکومەت پشتیوانیان نەبووە، هەروەها لە 25٪ی خاوەن ھۆڵەکان جوچکیان دەست ناکەوێت تا بیخەنە ناو ھۆڵەکان و خاوەن مەفقەسەکانیش دەڵێن تا 25 ڕۆژ ناتوانن جوچک بۆ خاوەن ھۆڵەکان دابین بکەن، هەروەها نرخی جوچک بۆ 15 سەنت بەرز بۆتەوە.

.

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە راگەیەندراوەکەیاندا روونیدەکەنەوە، بۆ ئەوەی چیتر خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان زیانیان بەر نەکەوێت و ھاووڵاتیانیش بێبەش نەبن لە مریشکی زیندوو، پێویستە حکومەتی ھەرێم لیژنەیەک دروستبکات بڕو تێچوی مریشک دیاری بکات لەبەرھەمھێناندا، پاشان نوسینگەی تایبەت دروستبکرێت و حکومەت خۆی مریشکەکە بکڕێتەوە و دواتر بە فڕۆشیارانی بازاڕی بدات و یەک نرخ دیاری بکرێت کە ئەمە باشترین ھاندانە بۆ خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان و ھاووڵاتیان.

.

هاوکات داواشیانکردووە، مریشکی بەستوو لە بازاڕەکاندا قەدەغە بکرێت و هەروەها ھەرزانکردنی عەلەف و ئازادکردنی ھاوردەکردنی لە وڵاتانەوە بۆئەوەی تێچوی مریشک ھەرزانتر بکەوێت لەسەر خاوەن کێڵگەکان و بەھەرزانیش بگات بەدەست ھاووڵاتیان، هەروەها لیژنەی چاودێری لەسەر ھاوردەکارانی عەلەف و دەرمان دابنرێت.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەم هەفتەیەدا نرخی مریشک بەراورد بە ڕابردوو، نزیکەی دوو هێندە بەرزبووە، بەشێوەیەک پێشتر کیلۆیەک مریشک لەنێوان هەزار و 500 بۆ دوو هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بە سێ هەزار دینارە.

.

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل