fbpx
Shadow Shadow

گەڕەکێکى سلێمانى دەڕوخێندرێت و دەکرێتە سەنتەرى بازرگانى

09:05 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، گەڕەکی شێخان کە دەکەوێتە بەرامبەر دادگای کۆنی سلێمانی، دەڕوخێندرێت و دەکرێت بە سەنتەرێکی بازرگانی، ئەو خانوانەشی شێوازی کەلەپوری پێوەماوە نۆژەندەکرێتەوە و دەکرێت بە گازینۆ و چێشتخانە و مۆزەخانە.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “گە‌رە‌كی شێخان كە‌ دە‌كە‌وێتە‌ بە‌رامبە‌ر دادگای كۆنی سلێمانی لە ئایندە‌دا دە‌بێت بە‌ سەنتە‌رێكی بازرگانی گە‌ورە‌، ئە‌و خانووانە‌شی شێوازی كە‌لە‌پووری پێوە‌ماوە‌ لەسەر شێوە بنەڕەتییەكەی نۆژە‌ن دە‌كرێتە‌وە‌و لە‌ناو سەنتە‌ری بازاڕە‌كە‌دا وە‌ك مۆزە‌خانە‌ و ھە‌ندێكیان وە‌ك گازینۆ و چێشخانە‌ بە‌شێوازە‌ كۆنەكە‌ی خۆی بە‌كاردە‌ھێنرێت”.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕابردوودا خانوەکانی ئەو گەڕەکە دراوە بە‌ كارمە‌ندانی شارە‌وانی سلیمانی، بە‌ شێوە‌ی كرێچی شارە‌وانی، بەڵام بە‌ھۆی خراپی و كۆنی خانووە‌كان دانیشتوانی ئەو خانووانە داوایان كرد لە‌بە‌رامبە‌ر چۆڵكردنی خانووە‌كانیان پارچە‌یەك زە‌وییان پێبدرێت، بۆ ئەو مەبەستە شارە‌وانی سلێمانی 56 پارچە‌ زە‌وی بە‌شێوە‌ی تیروپشك دابە‌شكردووە بەسەریاندا.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی شارەوانی سلێمانی، ئەو گەڕەکە لە‌ساڵەكانی 1980وە‌ كاری “ایستملاكی” بۆكراوە‌ بۆئە‌وە‌ی بكرێتە‌ سە‌نتە‌رێكی بازرگانی، بە‌ڵام بە‌ھۆی بارودۆخی ئە‌وكاتە‌ی وڵات كە لە‌جە‌نگدا بوو پرۆژە‌كە‌ جێبە‌جێ نە‌كراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل