Shadow Shadow

گەڕانەوە لە مردن؛ چیرۆکی منداڵێکی تەمەن 21 ڕۆژەی کەمپی خازر

09:32 یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ئاب 2019
article image

ناس کورد

ڕۆژنامەی سه‌نده‌ى تایمزی بەریتانی له‌ڕاپۆرتێكدا چیرۆكى منداڵێك ده‌گیڕیته‌وه‌ كه‌ له‌كاتى شه‌ڕى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى شارى موسڵدا لە مردن رزگاری بووە.

.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی ئه‌و منداڵه عێراقییە،‌ له‌وپه‌ڕى حاڵه‌تى بێهیزى و به‌دخۆراكیىدا بووه‌ و نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌مه‌رگ، به‌ڵام له‌دژى وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و شه‌ڕى مانه‌وه‌ى كردووە.

.

لوێز كه‌یغان، كه‌ئاماده‌كارى ڕاپۆرته‌كه‌یه‌ نوسیویه‌تى “له‌خیمه‌یه‌كى شینى كه‌مپى خازردا منداڵیك له‌به‌رده‌م گڕى هه‌تاوه‌كه‌دا بە کزوڵەیی دانیشتووه‌ و دوو خوشكه‌كه‌شى به‌ده‌رووبه‌ریدا یارى ده‌كه‌ن، ئه‌و منداڵه كه‌ بۆ مانه‌وه‌ شه‌ڕى مه‌رگى كرد ئێستا موعجیزه‌یه‌ له‌ژیاندا ماوه‌ و نه‌مردووه‌.”

.

ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌ ده‌ڵیت: “منداڵەکە ناوی سولەیمانە، دوو ساڵ پێش ئێستا و له‌كاتى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى شارى موسڵ ته‌مه‌نى تەنیا 21  ڕۆژ ده‌بوو، توشى به‌دخۆراكى بوو، جه‌سته‌یه‌كى زۆر بێهێز و لاوازى هه‌بوو، لاشه‌ى بەگشتى پێوه‌ نه‌مابوو وه‌كو كه‌سانى به‌ته‌مه‌نى لێهاتبوو، ئێسکەکانی جەستەی بە ڕوونی دەبینران، له‌وكاته‌دا كه‌ وێنه‌گره‌كه‌ى تایمز وێنه‌ى ده‌گرت دایكى هه‌وڵى ده‌دا له‌و  دۆخه‌ ده‌ریبهێنیت”

گەڕانەوە لە مردن؛ چیرۆکی منداڵێکی تەمەن 21 ڕۆژەی کەمپی خازر

ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌ ده‌شلێت، دواتر پزیشكێك فریاى ده‌كه‌وێت و چاره‌سه‌رى بۆ ده‌كات و ده‌یگه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ كه‌مپى خازر كه‌ 25 كیلۆمه‌تر له‌شارى موسڵه‌وه‌ دووره‌.

.

کەمپی خازر دەکەوێتە شاردێی خازری سەر بە پارێزگای نه‌ینه‌وا و تایبەتە بە ئاوارەکانی نه‌ینه‌وا و دەوروبەری.

.

پزیشكه‌كه‌ به‌ ڕۆژنامه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه ‌”سه‌خترین حاڵه‌ت بوو كه‌ تا ئێستا چاره‌سه‌رم بۆى كردبێت، نه‌ك ته‌نها به‌هۆى به‌دخۆراكی منداڵەکەوە، به‌ڵكو به‌هۆى دایكى توشى شۆكى ده‌روونى ببو و ڕێگه‌ى نه‌ده‌دا خۆراك و چاره‌سه‌رى بده‌مێ”

.

پزیشكه‌كه‌ باسی لەوەکردووە، ئێستا كێشى منداڵه‌كه‌ زۆر باشه‌ به‌ڵام له‌دۆخێكى خه‌مۆكیدایه‌ و دایكیشى زۆر شتى له‌باره‌ى منداڵه‌كه‌یه‌وه‌ بیرچووه‌،  ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى ووتوه‌ كه‌ باوكى ئه‌و منداڵه‌ داعش بووه‌ و له‌شه‌ڕه‌كاندا كوژراوه‌.

.

ئێستا زۆربه‌ى كات له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى كه‌مپه‌كه‌وه‌ چاودێرى سوله‌یمان ده‌كرێت و خۆراكى پێده‌درێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى دایكى نه‌خۆشه‌ و وه‌كو پێویست ناتوانێت سه‌رپه‌رشتى بكات.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل