fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

گەورە کۆمپانیایەکی بەریتانی لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک دەکشێتەوە

18:23 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە کە کۆمپانیای BPی بەریتانی لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک دەکشێتەوە.

.

ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی کانونی دووەمی 2020، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەوە ڕایگەیاند: “کۆمپانیای بریتش پیترلیۆم بەریتانی دوای زیاتر لە نۆ ساڵ کارکردن بڕیاری داوە لە کێڵگە نەوتییەکانی شاری کەرکوک بکشێتەوە”.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە “نرخی گرێبەستەکانی ئەو کۆمپانیایە نزیکەی 100 ملیۆن دۆلارە و لەکاتی کشانەوەیدا حکومەتی عێراق زەرەرمەندی یەکەم دەبێت”.

.

ئاژانسەکە باسی لەوەشکردوە کە “ئەو کۆمپانیا بەریتانیە لە مانگی ڕابردوودا هۆشداری داوەتە دەسەڵاتدارانی عێراق کە سەرجەم کارمەندەکانی لە کێڵگەکانی کەرکوک دەکشێنێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی لەساڵی 2013ەوە دەستیان کردووە بە کارکردن و دەیانەوێت بەیەکجاری لەو کێڵگەیە بکشێنەوە”.

.

هاوکات بەرپرسێکی باڵای کۆمپانیای نەوتی باکور NOC ڕایگەیاندوە کە “چاودێری کشانەوەی کۆمپانیای بریتش پترلیۆم دەکەن و کشانەوەی کۆمپانیاکەش لە ئەنجامی تویژینەوەی خۆیان بووە بۆ ئەوەی کە ئەو کێڵگەیە بدەنەوە دەست کۆمپانیای نەوتی باکور، چونکە بەرهەمی نەوت بەتەواوەتی لە کیڵگەکە کەمیکردوە”.

.

بەپێی زانیارییەکانیش هۆکاری  پشت ئەم بڕیارە بێهیوابوونە لە گەشەدان بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کەرکوک و ئەم هەنگاوەی کۆمپانییاکە زەنگێکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی وزە لە عێراق و کوردستان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل