fbpx
Shadow Shadow

80 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه‌

گەورەترین پڕۆژەی گەنجینەی بازرگانی لە شاری سلێمانی دروستده‌كرێت

08:28 سێ شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد-

سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، رایگه‌یاند “سه‌رقاڵی دروستكردنی گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی گه‌نجینه‌ی بازرگانین له‌ شاری سلێمانی”.

.

سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌ میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌ دووه‌مین رۆژی كۆنفڕانسی بازرگانی ئه‌مریكا و هه‌رێم، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، شاری سلێمانی لە %30ی پیشەسازی عێراق لە خۆ دەگرێت و چه‌ندین كارگه‌ی وەک كارگەی چیمەنتۆ و ئاسن و کارگەی ڕۆیاڵ کان کە ئەمریکیە  بۆ بەرھەمھێنانی قوتوی کانزای ئەلەمنیۆم بۆ بەرھەمەكانی خواردنەوە غازیەکان و کارگەی لیز بۆ بەرھەمھێنانی جبسی پەتاتە، لەم شاره‌دا كار دەكەن.

.

وتیشی، دەیان کارگەی تر ھەن لە شاری سلێمانی کە پێداویستی عێراق و کوردستان دابین دەکەن، بەڵام سەرەڕای ئەوەش پێویستمان بە سەدان کارگەی مام ناوەند و بچوک ھەیە لەسەرجەم بوارەکاندا.

.

سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی باسی له‌ هۆكاری په‌كخستنی كه‌رتی ناوخۆ و دروستبوونی بێكاری له‌ ناوخۆی عێراق كرد و ئاماژه‌ی به‌ هۆكاره‌كه‌ی كرد و وتی “عێراق لە ساڵی 2005 وە تا ئێستا بەبەھای زیاتر لە 600 ملیار دۆلار کاڵای ھاوردە کردووە کە بۆتە ھۆکاری پەکخستنی کەرتی ناوخۆ و دروستبونی بێکاری لەناوخۆدا” .

.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، لەئێستادا حکومەتی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەند یاسای پاراستنی بەرھەمی ناوخۆییان پەسەند کردووە و کاری پێ دەکرێت.

.

داواشی له‌ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان كرد وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجام بده‌ن و ئاماده‌یی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌ربڕی بۆ پیشكه‌شكردنی هاوكاری له‌و بواره‌دا.

.

له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا، سیروان محه‌مه‌د جه‌ختی كرده‌وه‌، ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی لە ئێستادا سەرگەرمی دروستكردنی گەورەترین پڕۆژەی گەنجینەی بازرگانییە لە شاری سلێمانی،بە شێوەیەكی هاوچەرخ و لەسەر ڕووبەری 582.500 ھێکتار كە 534 گەنجینە لەخۆدەگرێت بە بودجەی 80 ملیۆن دۆلار، جێبه‌جێده‌كرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل