Shadow Shadow

انتحل صفات دينية ومارس الابتزاز

“گەورەترین میلشیای ئەلیکترۆنی” لە عێراق ئاشکراکران، سیاسییەکی دیار و وڵاتێکى دراوسێ لە پشتیان بووە

11:07 پێنج شه‌ممه‌ 13 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى ئەمنی حکومەتى عێراق ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان “گەورەترین میلشیای ئەلیکترۆنییان لە عێراق” ئاشکراکردووە کە پەیوەندییان بە سیاسەتمەدارێکى دیاری عێراق و وڵاتێکى دراوسێوە هەبووە، سەرجەم ئەندامانی تۆڕەکەش دەستگیرکراون.

ئەو سەرچاوەیە ئەمنییە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەى ناوەکەى بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “نزیکەى 20 ئەندامی ئەو تۆڕە دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکانیان ناوە لەبارەى چالاکییەکانیان بۆ تێکدانی ئارامی و سەقامگیری عێراق.”

.

وتیشى، “ئۆپراسیۆنەکە بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری وڵاتێکى دراوسێ ئەنجامدراوە کە ئەو تۆڕە نوسینگەی سەرەکییان لەو وڵاتە هەبووە و لقێکیشیان لە ناوخۆی عێراق داناوە.”

ڕاشیگەیاند، “ئەو گروپە هەوڵیان داوە لەڕێگەى پێگە و لاپەڕە ئەلیکترۆنییەکان سوکایەتى بە کەسایەتییە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئاینی و دیارەکانى بکەن بە مەبەستى بەدەستهێنانی پارە و ئامانجی سیاسی.”

.

وتیشى، “لەو لاپەڕانەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە دەستى بەسەرداگیراوە سوکایەتییان بە مەرجەعە ئاینییەکان کردووە بە تایبەت چەند لاپەڕەیەک بەناوی موقتەدا سەدر و چەند سیاسییەکى تری وڵات دانراوە.”

ئاماژەى بەوەشکرد، “تۆڕەکە دانیان بە تاوانەکانیان ناوە و هێشتا لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ ئاشکراکردنی سەرجەم تاوانەکانیان و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ ئەو کەسانە دەردەچێت کە هاوکاری دارایی کردوون و فەرمانی پێکردوون.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل