fbpx
Shadow Shadow

"چوار کەس برینداربوون"

گەورەترین بنکەى سەربازى ئاسمانى لە عێراق بۆردومانکرا

19:33 یه‌ك شه‌ممه‌ 12 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

شانەى میدیاى جەنگى عێراق ڕایگەیاند، بنکەى ئاسمانى بەلەد لە پارێزگاى سەڵاحەدین بە موشەکى کاتیۆشا بۆردومانکراوە.

.

شانەى میدیاى جەنگى ئەمڕۆ یەکشەممە 12ى کانونى دووەمى 2020 لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، بنکەى ئاسمانى بەلەد لە پارێزگاى سەڵاحەدین، بە هەشت موشەکى کاتیۆشا، لە سەرچاوەیەکى نادیارەوە بۆردومانکراوە.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهۆى بۆردومانەکەوە ئەفسەرێک و سێ کارمەندى هێزى ئاسمانى عێراقى برینداربوون.

.

دواى کوژرانى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەمریکاوە، ئەمە دووەمجارە بنکەى ئاسمانى بەلەد کە هێزى ئەمریکى و عێراقى تێدایە بۆردوماندەکرێت.

.

چوارى ئەم مانگە  سێ موشەک ئاڕاستەى بنکەکە کران، دواى ئەوەى گروپە چەکدارەکانى سەر بە ئێران هەڕەشەى بە ئامانجگرتنى ئەو بنکە سەربازییانەیان کرد کە هێزەکانى ئەمریکاى تێدایە.

.

بنکەى ئاسمانى بەلەد گەورەترین بنکەى ئاسمانی سەربازییە لە عێراق و دەکەوێتە دورى 64 کیلۆمەتر باکورى بەغدا، لە ناوەڕاستى هەشتاکانى سەدەى ڕابردوودا دروستکراوە، روبەڕەکەى 25 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

.

ساڵى 2003 لەکاتى شەڕى روخانى ڕژێمى سەدام حوسەیندا بنکەکە روبەڕووى هێرشى چڕ بووەوە لەلایەن ئەمریکاوە، دواتر لەلایەن هێزەکانى ئەمریکاوە بەکارهێنرا، ساڵى 2001 عێراق بەفەرمى ڕادەست عێراقى کردەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل