fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

گەنجێک لە سۆران لەڕێی “خۆهەڵواسینەوە” کۆتایی بە ژیانى خۆى هێناوە

13:43 پێنج شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

گەنجێکی تەمەن 33 ساڵ گیانی لەدەستداوە کەسەکارەکەی دەڵێن: “لەڕێگای پەتەوە کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە”.

,

شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە ناس کوردی ڕایگەیاند: “بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ی تشرینی دووەمی 2019، ئاگاداركراینەوە لە بوونی ڕوداوێكی مردن لە گەڕەكی مجمع گەڵاڵە لە سۆران، دەرکەوت گەنجێک کە پیشەی کاسبە و تەمەنی 33 ساڵە، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

,

وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئەوەشى خستەڕو: “پاش گەیشتنی تیمەكانمان بۆ شوێنی ڕوداوەکە، تەرمەكەی لەسەر ئەرز كەوتبو بەپێی قسەی شایەتحاڵەكان و كەسوكاری، ئەو گەنجە لە ماڵەوە خۆی هەڵواسیوە و خۆی خنكاندووە”.

,

تەرمى قوربانییەکە، ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران کراوە، لەسەر فەرمانی دادوەریش لێكۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستى پێکردووە، وەک وتەبێژى پۆلیسی سۆران وتى.

,

ئەوەش لەکاتێکدایە لەلایەکى دیکەوە، نیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە، 27ی تشرینی دووەمی 2019، پۆلیسی قەڵادزێ دۆزینەوەى تەرمی گەنجێکى لە ماڵەکەى خۆیدا لە گەڕەکی کارەبای شارەکە ڕاگەیاند.

,

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ناس کوردی وت: “لە پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە، کە کردەوەکە خۆکوژی بوە و قوربانییەکەش باری دەروونی ناجێگیر بوە.”

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل