Shadow Shadow

گەنجێک لەکاتی ڕاوە ماسیدا تەزووی کارەبا لێیدا و گیانی لەدەستدا

16:30 هه‌ینی 16 ئاب 2019
article image

ناس کورد

گەنجێک لە ناحیەی ژاراوە، لەکاتی ڕاوە ماسیدا تەزووی کارەبا لێیدا و گیانی لەدەستدا.

.

هاورێیەکی گەنجەکە بە ناوی خالید ڕەزگەیی، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: گەنجەکە ناوی ڕێبوار عەبدوڵایە و تەمەنی 25 ساڵە، دانیشتوی گوندی کوزینەی سەر بە ناحیەی ژاراوەیە، لە ئاوێکی نزیک لە گوندەکەی خۆیان نیازی ڕاوەماسی هەبووە.

.

خالید ڕەزگەیی ئەوەشی وت، کە ڕێبوار مۆلیدەی بۆ ڕاوەماسی بەکارهێناوە بەڵام تەزووی کارەبای بەرکەوتووە.

.

هاوکات ڕاگەیاندنی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، رووداوەکە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 1:15 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆ ڕوویداوە و گەنجەکە پیشەی کاسب بووە.

.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، گەنجەکە لە کاتی ئیش پێکردنی مۆلیدەکەدا قاچی خزاوه‌ و كه‌وتۆته‌ ناو ئاوه‌كه‌وە، ده‌ستبه‌جێش تەزووی كاره‌با لێیداوە.

.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکردووە، دوای گه‌یاندنی تەرمەکەی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، توێكاری بۆ تەرمەکە کراوە و ڕاده‌ستی كه‌سوكارەکەی کراوەتەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل