fbpx
Shadow Shadow

پێنج ملیۆن دۆلار بۆ هەر کەسێک زانیاری بدات لەسەری

گەنجێکی کورد “مەترسیدارترین تیرۆرستی داواکراوە لای ئەمریکا”

10:24 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا، دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا هاوڵاتییەکی ئەمریکی بە ڕەگەز کوردیان “بە مەترسیدارترین تیرۆرستی داواکراو” ناساندووە و پێنچ ملیۆن دۆلاریشیان وەک خەڵات تەرخان کردووە بۆ ئەو کەسەى زانیاری لەبارەى ئەو گەنجە کوردە دەداتە دەزگا ئەمنییەکان.

.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی هەواڵیی “فۆکس نیوز”ی ئەمریکی، جیهاد سیروان مستەفا، کە هاوڵاتییەکی  ئەمریکییە و بەڕەگەز کوردە، “مەترسیدارترین داواکراوە لایە دەزگای ئێف بی ئای ئەمریکی”.

.

فۆکس نیوز لە زاری بەرپرسانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە فیدڕاڵییەکانی ئەمریکا (FBI) ڕایگەیاندووە، جیهاد سیروان مستەفای تەمەن 38 ساڵ لە 2005ـەوە لە ئەمریکا هەڵاتووە، هەر لەو ساڵەشدا پەیوەندی بە ڕێکخراوی قاعیدە لە وڵاتی یەمەن کردووە پێش ئەوەی پەیوەندی بە بزوتنەوەی گەنجانی سۆماڵ بکات لە ساڵی 2008دا.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، جیهاد سیروان مستەفا لە ئێستادا یەکێکە لە سەرکردە پلە باڵاکانی بزوتنەوەی گەنجانی سۆماڵی سەر بە ڕێکخراوی قاعیدە لە خۆرهەڵاتی ئەفریقا و جێگەی متمانەی تەواوی ئەو ڕێکخراوەیە.

.

فۆکس نیوز دەشڵێت، زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا جەختلەوەدەکەنەوە کە جیهاد سیروان لە ئێستادا “بەرپرسی هەردوو دەزگای بنبڕکردنی سیخوڕی و دروستکردنی بۆمبە تەوقیتکراوەکان لە ناو ڕێکخراوی تیرۆرستی گەنجانی سۆماڵ.”

.

ئاماژە بەوەشکراوە کە “جیهاد  چەند ناوێکی خوازراوی هەیە و بەو ناوانەشەوە لەناو ڕێکخراوەکەدا ناسراوە، وەک ئەحمەد گۆرای، ئەبو ئەنور موهاجیر و ئەبو عەبدوڵای موهاجیر.”

.

بەگوێرەی فۆکس نیوز، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا جیهاد لە نێوان ساڵانی 2008 تا 2017، چالاکی چڕی “تیرۆرستی” ئەنجامداوە لەگەڵ ڕێکخراوی شەبابی سۆماڵی و زیانی زۆری بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئەفریقا گەیاندووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، مستەفا لەگەڵ سێ ژندا هاوسەرگیری کردووە، 16 منداڵی هەیە و ژیانی خێزانەکەشی زۆر بە توندی لەلایەن دزەگای ئەمنی ڕێکخراوی گەنجانی سۆماڵەوە پارێزراوە.
.

جیهاد سیروان مستەفا لە دایکبووی ولایەتی وسکنسونی ئەمریکایە، باوکی کوردە و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و دایکیشی ئەمریکییە، و لە ساڵی 2005دا لە زانکۆی  سان دیێگۆی ئەمریکا بڕوانامەی لە بواری ئابوریدا  بەدەستهێناوە، پاش تەواوکردنی زانکۆ بەچەند مانگێکی کەم، پەیوەندی بە ڕێکخراوە توندڕەوەکانەوە کردووە.

.

لە ساڵی 2013وە وەزارەتی دەرەوەی ئەمرییکا بڕی پێنج ملێۆن دۆلاری  وەک خەڵات تەرخانکردووە بۆ هەرکەسێک زانیاری دەرباری مستەفا  ئاشکرا بکات.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا پێشبینی ئەودەکەن مستەفا لە ژیاندا مابێت، چونکە دواینجار کە بینراوە لە ساڵی 2011دابووە ئەوەش لە میانەی کونگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێکخراوەکەدا بووە لەشاری مەقادیشووی پایتەختی سۆماڵ.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل