fbpx
Shadow Shadow

ماوەیەک لەمەوبەر خۆشەویستەکەشی خۆی کوشتووە

گەنجێکی کورد لەسەر گۆڕی خۆشەویستەكەی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

08:34 شه‌ممه‌ 24 ئاب 2019
article image

ناس کورد

گەنجێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر گۆری خۆشەویستەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

.

ڕۆژی هەینی 23ی ئابی 2019 لە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، گەنجێكی كورد لەسەر گۆڕی خۆشەویستەكەی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لە كاتێكدا  خۆشەویستەكەشی پێشتر كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندوە “ئەو کوڕە كوردە تەمەنی 24ساڵ بووە و خەڵكی شاری بۆکانە و ناوی شاهین ڕەحیمی بوو”.

.

هەنگاو باسی لەوە کردوە “شاهین چووەتە سەر گۆڕی خۆشەویستەکەی، کە ماوەیەک پێش ئێستە بە هۆی دژایەتی خێزانەکەیەوە لەسەر پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری ئەوان و ڕازینەبونی خانەوادەکەیان لەسەر هاوسەرگیری ئەو کوڕ و کچە خۆی کوشتبوو، دوێنێش شاهین لە پاڵ گۆڕی خۆشەویستەكەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

.

خۆشەویستەكەی شاهین، ناوی هایدە عەزیز پوور بووە و تەمەنی 17 ساڵ بووە، بەر لە سێ مانگ لە گوندی ئوشتەپەی بۆکان لە ڕێگای بەکارهێنانی چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

.

حاڵەتەکانی خۆکوشتن لەسەر هەژاری و کێشە کۆمەڵایەتییەکان لەرۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە بەپێی ئامارێک تەنها لە مانگی ئابدا نزیکەی 15 کەس خۆیان کوشتوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل