Shadow Shadow

گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە بەنداوی سماقوڵی خنکا

17:24 هه‌ینی 23 ئاب 2019
article image

ناس کورد –

گەنجێکی تەمەن 17 ساڵی خەڵکی شاری هەولێر، لە بەنداوی سماقوڵی خنکا و دوای دوو کاتژمێر لە گەڕان تەرمەکەی دۆزرایەوە.

.

گۆران سماقەیی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە رایگەیاند “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (هەینی، ‌23ی ئابی 2019)، گەنجێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵ بەناوی (یوسف خەتاب) کە خەڵکی شاری هەولێرە و بەمەبەستی گەشتکردن و سەیران سەردانی بەنداوی سماقوڵی کردبوو، لە کاتی‌ مەلەکردندا لە ئاوی بەنداوی‌ سماقوڵی‌ خنکا”.
.
وتیشى، خنکانی ئەو گەنجە بەهۆی مەلەکردنەوە بووە لە ئاوەکەدا و ئەوان پێشتر رێنماییان بە هاووڵاتیان دابوو کە مەلە نەکەن و لە سنوری بەنداوەکەشدا تابلۆیان هەڵواسیوە کە مەلەکردن قەدەغەیە.

.
دوای دوو كاتژمێر لەلایەن تیمی مەلەوانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیەوە، تەرمی یوسف خەتاب لە بە نداوەکە دۆزرایەوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کرا.

.
خنکانی ئەو گەنجە لەکاتێکدایە کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر وەزارەتی ناوخۆ کۆمەڵێک مەرجی بۆ پڕۆژە و کەپر و شوێنە گەشتیارییەکان دەرکردبوو کە یەکێک لەو مەرجانەش قەدەغەکردنی مەلە بوو لە ئاوی بەنداو و ڕوبار و شوێنە گەشتیارییەکان و لەماوەی هەشت مانگی رابردوودا ئەمە دووەم حاڵەتی خنکانی هاوڵاتییانە لە سنوری قەزای کۆیە، تۆمار بکرێت.

گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە بەنداوی سماقوڵی خنکا

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل