fbpx
Shadow Shadow

گەنجێکى 19 ساڵ لە هەولێر خۆى کوشت و لە ڕانیەش بەهۆى کارەباوە گەنجێک گیانیلەدەستدا

11:37 چوار شه‌ممه‌ 29 ئایار 2019
article image

 

ناس کورد-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ خۆی دەکوژێت و تا ئێستاش هۆکاری خۆکوشتنەکەی دیار نییە.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایاری 2019 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “کاتژمێر 6:30 ى سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس ئاگادارکراونەتەوە بەبوونی ڕووداوێکی خۆکوشتن لە کارگەیەکی کۆنکرێت دروستکردن، دوای گەیشتنیان بە شوێنی ڕووداوەکە دەرکەوتووە کە گەنجەکە خۆی کوشتووە”.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، گەنجەکە ناوی “دیار سەردار سەباح”ە و تەمەنی 19 ساڵە و پاسەوان بووە لە کارگەیەکی کۆنکرێت دروستکردن.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تەرمەکە هەڵگیراوە و ڕەوانە پزیشکی دادی کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوەکە کراوەتەوە.

.

هاوکات ئەمرۆ بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ڕانیە ڕایگەیاند، کاتژمێر دووى شەوى ڕابردوو، تەرمى گەنجێکى تەمەن 25 گەیەندراوەتە نەخۆشخانەى گشتى شارەکە، کە بەهۆى تەزوى کارەباوە گیانیلەدەستداوە.

.

بەپێى ڕاگەیەندراوەکەى پۆلیسى ڕانیە، شایەتحاڵەکانى ڕوداوەکە ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو گەنجە لەنێو بازاڕى شارە ڕانیە لەکاتى سەرقاڵبوونى بە چاککردنى موبەڕیدەى دووکانەکەیانەوە کارەبا گرتویەتى و گیانیلەدەستداوە..

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل