fbpx
Shadow Shadow

گەنجێکى بیارە لە دار گوێزێک کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەستدا

21:36 شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەڵەبجە رایگەیاند “گەنجێک لەکاتى کارکردن لەسەر دارگوێزێک دەکەوێتە خوارەوە و لەکاتى گەیاندنى بە نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن، گیانى لەدەستدا”.

.

ڕائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی  پارێزگای هەڵەبجە، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد “ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 14ى ئەیلولى 2019) گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ بەناوی (م . ح.م)  دانیشتوی ناحیەی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لەکاتی کارکردن  لە دارگوێزێک دەکەوێتە  خوارەوە و بەسەختی بریندار دەبێت”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وتەبێژى پۆلیسى هەڵەبجە، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە  گیانى لەدەستداوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی  لەلایەن  بنکەی  پۆلیسی بیارەوە  بۆ  کراوەتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل