Shadow Shadow

"برەو بەكەرتی گەشتوگوزاری هەرێم دەدرێت"

گەشتوگوزاری هەرێم: ئەمساڵ ڕێژەی گەشتیاران زۆر زۆرتر دەبێت لەساڵی ڕابردوو

15:30 چوار شه‌ممه‌ 20 ئادار 2019
article image

ناس کورد-سۆما ئەمجەد

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان سێ‌ پلانی تایبەت بە بوژانەوەی كەرتی گەشتوگوزار لەهەرێم ئامادەكردووە و دەیانەوێت كوردستان بكەن بەناوەندێك بۆ كەرنەڤاڵەكانی نەورۆز لەسەر ئاستی جیهان.

نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند ” نەورۆزی رابردوو نزیكەی 243 هەزار گەشتیار روویان لەهەرێمی كوردستان كرد و جێگای دڵخۆشیە کە ئەمساڵ ڕێژەی گەشتیاران زۆر زۆرتر دەبێت لەساڵی ڕابردوو”.

رۆستی كەشوهەوای سروشتی كوردستان و كەشوهەوای سیاسی و دبلۆماسی و پەیوەندیی هەرێم و بەغدا و باشبوونی ئابوری هەرێمی كوردستان بەگونجاو و لەبار دەزانێت بۆ گەشەپێدان بە كەرتی گەشتیاری هەرێمی كوردستان و لەو بڕوایەدایە كاریگەرییان دەبێت لەسەر زیادبوونی جموجۆڵی گەشتیاری لەنەورۆزو بەهاردا.

وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان گلەیی لەو هاووڵاتیانە كرد كە لەكاتی گەشتكردندا زبڵ و خاشاك بەسروشتی كوردستان بڵاودەكەنەوە و وتی “پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز تەنها لەو هاوڵاتیانە دەکەین کە نیشتیمان دۆستن و پارێزگاری لە ژینگە و سروشتی هەرێمی کوردستان دەکەن”.

وتیشی “ساڵانە کۆمەڵێک هاوڵاتی زۆر بێزارمان دەکەن لەو کاتەی گەشت دەکەن دەشتودەر پڕلە زبڵ و خاشاک دەکەن بەڕاستی ئەمە ڕەوشتێکە دورە لە ڕەوشتی کورد ونیشتیمانپەروەری و دەبێت ئەم هاوڵاتیانە بەخۆیاندا بچنەوە، پێشمەرگە خوێن لەسەر خاک دەڕێژێت ئەوان زبڵ و خاشاک لەسەر خاک دەڕێژن”.

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ساڵانە و لەكاتی جەژنەكانی نەورۆز و بەهاردا ئامادەكاری دەكات بۆ هاتنی گەشتیاران و برەودان بەكەرتی گەشتیاری هەرێم و گەشتیارێكی زۆر لەناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و رۆژهەڵاتی كوردستانەوە دێنە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل