Shadow Shadow

گەرمیان.. لە ڕۆژێکدا سێ کەس لە کاتی مەلەکردندا خنکاون

12:35 شه‌ممه‌ 20 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد – دڵشاد سەید عەلی

بە تەنها لە ڕۆژێکدا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان سێ گەنج لە کاتی مەلەکردندا خنکاون.

.

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند ئێوارەی دوێنێ هەینی 19ی تەمموز، لە قەزای کفری گەنجێک لە مەلەوانگەیەکی قەزاکە لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە و لە قەزای دەربەندیخانیش دوو گەنجی تر خنکاون.

.

ناسیح مەلا حەسەن، قائیمقامی قەزای ده‌ربه‌ندیخان به‌ناس كوردی ڕاگه‌یاند: دوو گەنجەکە دانیشتوی قەزاکەن و لە چه‌می دێوانه لە گۆمێکدا مەلەیان کردووە خنکاون.

.

وتیشی: خه‌ڵكی ده‌ڕۆن له‌ شوینی نه‌شیاو مه‌له‌ده‌كه‌ن و وتی: پێشتر ئه‌و شوێنانه‌ دیاریكراون كه‌ شیاونین بۆ مه‌له‌كردن و نابێت  خه‌ڵكی مه‌له‌ی تیدا  بكات.

.

قائیمقمامی ده‌ربه‌ندیخان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌م ساڵدا ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین حاله‌تی خنكانه‌ له‌ ئاودا له‌ سنوری ده‌ربه‌ندیخان تۆماربكرێت.

.

.هاوکات عه‌لی جه‌مال قدوری وته‌بیژی پۆلیسی گه‌رمیان به‌ناس كوردی راگه‌یاند: ئێوارەی دوێنێ گه‌نجیكی دانیشتوی قه‌زای كفری له‌ مه‌له‌وانگه‌یه‌كی قه‌زاكه‌ خنكاوه‌ و پۆلیسی قه‌زاكه‌ ده‌ستیان به‌ لیكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌ له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌.
.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: گومان له‌ خنكانی هاولاتیه‌كه‌ هه‌یه‌ و له‌ ئیستادا چاوه‌ڕێی ڕاپۆرتی پزیشكی دادوەرین و به‌هۆی روداوه‌كه‌وە دوو سه‌رپه‌رشتیاری مه‌له‌وانگه‌كه‌ ده‌ستگیركراون.

.

دوو گه‌نجه‌کە خنكاوه‌كه‌ی دەربەندیخان له‌ دایكبوی 2004 و 2006 و گه‌نجه‌ خنكاوه‌كه‌ی كفریش لە دایکبووی 1985.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل