fbpx
Shadow Shadow

قوباد تاڵەبانى چی بەڵێنێکى بە بەرپرسانى گەرمیان داوە؟

گەرمیانییەکان کۆکن لەسەر ئەوەى کەرتى تەندروستیی ناوچەکەیان لە بارودۆخێکى “زۆر خراپ”دایە

16:57 دوو شه‌ممه‌ 02 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد- پشتیوان جەلال

گەرمیانییەکان کۆکن لەسەر ئەوەى کەرتى تەندروستیى ناوچەکەیان لە دۆخێکى “زۆر خراپدایە”، جێگرى سەرۆکى حکومەتیش لەگەڵ بەرپرسانى ئەو کەرتەدا کۆبوەوە و بەڵێنى چارەسەرکردنى داوە.

,

وێڕاى ئەوەى گەرمیان لەسەر هێڵى گەرمە و نزیکە لەو ناوچانەى کە تا ئێستا ئاڵۆزى ئەمنییان تێدایە، بەڵام نەخۆشخانەى فریاکەوتنى کەلار کە ناوەندى گەرمیانە ڕوبەڕوى زۆرترین ڕەخنە بوەتەوە، تەندروستکارێکى گەرمیانیش ئاماژە بەوەدەکات، فریاکەوتنى کەلار “تەنها ناوە و بێ ناوەڕۆکە”.

 

گەرمیانییەکان کۆکن لەسەر ئەوەى کەرتى تەندروستیی ناوچەکەیان لە بارودۆخێکى "زۆر خراپ"دایە

,

,

فریاکەوتنى (شەهید هەژار) لە کەلار جێی ڕەخنەى گەرمیانییەکانە

پاش ئەوەى شەوى 30ى تشرینى دووەمى 2019، داعش بە هاوەن هێرشی کردە سەر ناحیەى کوڵەجۆ لە سنورى گەرمیان، بریندارەکانى ئەو هێرشە ڕەوانەى فریاکەوتنى (شەهید هەژار) لە کەلار کران، بەڵام پاش شەهیدبوونى سێ لە بریندارەکان کە بەڕێوەبەر و دوو کارمەندى ئاسایشى کوڵەجۆى تێدابو، هاوڵاتییان و چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان ڕەخنەى توندیان لە ڕەوشى تەندروستى و بەتایبەت فریاکەوتنى گەرمیان گرت و لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی فەیسبووک هەڵمەتێکیان ڕاگەیاند بۆ چاککردنى ئەو کەرتە.

,

مستەفا حاجى ڕەشید، تەندروستکار لە گەرمیان لە لێدوانێکى تایبەتیدا بە ناس کوردى وت: “نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار جگە لە هۆڵێکى پێشوازى نەخۆش هیچی ترى تێدا نییە، ناوێکى گەورە و ناوەڕۆکێکى بچوک، دەیان بەش هەن دەبێت لەناو ئەو نەخۆشخانەی فریاکەوتنەدا هەبن کە نین”.

,

ئەو تەندروستکارە وتیشی: “لە ساڵى 2018وە هۆڵى نەشتەرگەرى فریاکەوتنى شەهید هەژار تەواو بوە، بەڵام تا ئێستا ئەو بەشە نەکراوەتەوە لەبەر ئەوەى کارمەندى تەندروستى و پزیشک نییە”.

,

هەڵگورد محەمەد جێگرى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار لە کەلار تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند: “کەموکورتییمان هەیە بەڵێ، لەگەڵ کاک قوباد جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم کۆبووینەتەوە و بەڵێنى چارەسەرى داوە، لەڕوى دابینکردنى کەلوپەل و کارمەندی تەندروستیشەوە ئەو بەڵێنانەدراون”.

,

حێگرى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى شەهید هەژار ئەوەشى وت: “تەواوى ئەو داواکارییانەمان بە نوسراو داوەتە جێگرى سەرۆکى حکومەت و دەمانەوێت کەموکورتییەکان چارەسەر بکەین”.

,

گەرمیانییەکان کۆکن لەسەر ئەوەى کەرتى تەندروستیی ناوچەکەیان لە بارودۆخێکى "زۆر خراپ"دایە

,

کەرتى تەندروستیی گەرمیان و کێشەکانى 

“لە ساڵى 2013 بەردى بناغەى نەخۆشخانەیەکى 100 قەروێڵەیی لە کەلار داندرا، بەڵام ساڵى 2014 ئەو پرۆژەیە مرد”، ئەمانە وتەى مستەفا حاجى ڕەشید، تەندروستکارەکەى گەرمیانن کە وەک هاوارێک بۆ کەرتى تەندروستیى شارەکەى لە فەیسبووکى خۆى بڵاوى کردەوە.

,

مستەفا حاجى ڕەشید لەبارەى ئەو نەخۆشخانەوە ڕوى وتەکانى لە هەریەک لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم، وەزیری تەندروستی، ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرى گشتیی تەندروستیی گەرمیان کردووە و دەڵێت: “من وەك خۆم داواتان لێناكەم دەست بكەن بە تەواوكردنی ئەو نەخۆشخانەیە، بەڵكو ئەركی سەرشانتانە دەست بە كاركردن بكەن تیایدا و بەزوترین كات تەواوی بكەن”.

,

ئەوەشى خستوەتەڕو: “با ئیتر بەس بێت خەڵكی گەرمیان و گیانفیداكارەكانی گەرمیان مردن چارەنوسیان بێت بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانە و دكتۆری پێویست، ئیتر بڕوا بە دڵگرانیتان ناكەین لەكاتی شەهیدبوونی ڕۆڵەكانمان”.

,

ئەو تەندروستکارە ئەوەى بۆ ناس کورد ڕونکردەوە، ئەو نەخۆشخانە 100 قەروێڵەیە لە بنەڕەتدا نەخۆشخانەى منداڵانە و گەر تەواو بکرێت ئەوا تەنها کێشەى منداڵان چارەسەر دەکات.

گەرمیانییەکان کۆکن لەسەر ئەوەى کەرتى تەندروستیی ناوچەکەیان لە بارودۆخێکى "زۆر خراپ"دایە

,

ئاماژەى بەوەشکرد، ماوەى دوو ساڵە کۆلێژى تەندروستى لە زانکۆى گەرمیان کراوەتەوە، بۆ ساڵى سێیەمیان خوێندکارانى بەشەکانى ئەو کۆلێژە پێویستیان بە ڕاهێنان دەبێت لەسەر ئامێرى تەندروستیی پێشکەوتو، بەڵام گەرمیان تێیدا نییە و ئەو گرفتەش سەر هەڵدەدات گەر چارەسەر نەکرێت.

,

لاى خۆشییەوە، غالب محەمەد، ئەندامى پەرلەمانى عێراق کە خۆى خەڵکى ناوچەى گەرمیانە، لەوبارەیەوە لە فەیسبووکى خۆى نوسیویەتى: “هۆکاری چاکنەکردنی کەرتی تەندروستی لە کورستان بەگشتی و لە دەڤەری گەرمیان بەتایبەتی، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی گەر کەرتی تەندروستی باش بکرێت، ئیدی کۆمپانیاکانی حزب و بەرپرسان چۆن پارە دەرکەن”.

,

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشى خستوەتەڕو: “دوای ئەوەی بە سیستماتێک کۆمپانیاکانی حزب و بەرپرسە باڵاکانی حزب هاتن نەخۆشخانەی تایبەتیان دروستکرد و بەوەش نەخۆشخانەکانی حکومییان لە ناوچەکانی دەرەوەی سەنتەری پارێزگاکان لاواز کرد، بۆ ئەوەی هەمووی ڕو لە نەخۆشخانەی تایبەت بکات، لەهەرکوێ نەخۆشێک هەبێت پارەکەی برواتە گیرفانی حزب و کۆمانیاکانیان و بەرپرسەکانیان، وەک چۆن هاروون رەشید خەلیفەی عەباسی گفتوگۆ دەکات لە گەڵ هەور دەڵێت، هەی هەور لەهەرکوێ بیبارێنێت، هەر خەراجەکەی بۆ منە”.

,

لەبارەى کەرتى تەندروستى لە گەرمیان غالب محەمەد دەڵێت: “نەخۆشخانە حکومییەکان باشترین و چاکترین ئامیری پزیشکییان تێدایە، بەڵام بەشێکی زۆریان بەکارناهێنن بە پاساوی لاواز کە دکتۆر نییە، بەڵام لە شوێنی تر وەک نەخۆشخانەی تایبەتەکان دکتۆر هەیە”.

,

بەگوێرەى زانیارییەکانى دەستى ناس کورد کەوتون، بەشێکى زۆرى ئەو نەخۆشانەى کە دەبرێنە فریاکەوتنى شەهید هەژار لە کەلار، لەوێوە ڕاستەوخۆ ڕەوانەى نەخۆشخانەکانى فریاکەوتنى سلێمانى دەکرێن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل