fbpx
Shadow Shadow

گەرمیان؛ کارمەندێکی پۆلیس لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا

12:38 پێنج شه‌ممه‌ 05 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان، شۆفێرى ئۆتۆمبێلێک گیانیلەدەستدا کە کارمەندێکی پۆلیسە، کەسێکی دیکەش بریندار بو.

,

لە ڕایگەیەندراوێکى هاتوچۆى گەرمیاندا هاتوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی کانونی یەکەمى 2019، لەسەر رێگەی نێوان کەلار-کفری ڕوداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕویدا، بەهۆیەوە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانیلەدەستداوە و شۆفێری یەکێکی دیکەشیان بریندارە.

,

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە تەمەنی 36 ساڵ بوە و کارمەندی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانی کەلار بوە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە”.

,

ڕوداوەکە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانى (بیکاشۆ، دووتەنی و دوو تەنی بچووک) ڕویداوە، ئەو کەسەشى گیانیلەدەستداوە شۆفێری بیکاشۆکە بوە.

گەرمیان؛ کارمەندێکی پۆلیس لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا گەرمیان؛ کارمەندێکی پۆلیس لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا گەرمیان؛ کارمەندێکی پۆلیس لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا گەرمیان؛ کارمەندێکی پۆلیس لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل