Shadow Shadow

گەرمیان؛ مێردمنداڵێک لەکاتی جووتکردندا تراکتۆرەکەی کەوت بەسەریدا و گیانی لەدەستدا

16:42 سێ شه‌ممه‌ 13 ئاب 2019
article image

ناس کورد

لە گەرمیان مێردمنداڵێكی تەمەن 17 ساڵ لەکاتی جووتکردندا, تراکتۆرەکەی کەوتووە بەسەریدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە 3ی ئابی 2019 کە سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار مێردمنداڵێک لەکاتی جوتکردندا لە گوندەکەیان، تراکتۆر کەوتووە بەسەریدا لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیان، مێردمنداڵەکە ناوی شاهۆ هیجران حەسەنە و تەمەنی 17 ساڵە، بە مەبەسەتی جووتکردن چووەتە گوندی قەرێتاغی سەر بە ناحیەی قەرەتەپە  و ئەو ڕووداوەی بەسەر هاتووە.

.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكردووە،  لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل