Shadow Shadow

گەرمیان؛ لە دوو ڕوداوی جیاوازدا پیاوێکی 75 ساڵ و مێردمنداڵێکی 15 ساڵ گیانیان لەدەستدا

08:43 پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
article image

ناس کورد –

لە قەزای کەلاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان ئۆتۆمبێلێک هاوڵاتییەکی بەتەمەنی شێلا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، لەلایەکى دیکەشەوە لە سنورى ئەو قەزایە مێردمنداڵێک بەهۆى مەلەکردنەوە خنکا.

,

عەلی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: “ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لەنزیک گەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا، هاوڵاتییەکی تەمەن 75ساڵی شێلاوە”.

,

پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەى فریاکەوتنی شەهید هەژار، چارەسەرى خێراى بۆ کراوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی فریاکەوتنى سلێمانی کراوە، بەڵام پێش گەیشتنی گیانی لەدەستداوە.

,

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەى بەوەکردووە، لەئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.

,

هاوکات لەڕوداوێکی دیکەدا هەر لە سنوری قەزای کەلار ئێوارەی دوێنێ لەگوندی باریکەى سەربەناحییەی قۆرەتوو، لەکاتی مەلەکردندا گەنجێک کە لەدایکبووی ساڵى 2004ە، لەئاوی باڵەجۆدا خنکا.

,

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە: “تیمەکانی فریاکەوتن گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و تا درەنگانی شەو بەدوای تەرمى ئەو مێردمنداڵەدا گەڕاون، تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمەکەشدا بەردەوامە”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل