fbpx
Shadow Shadow

"51٪ی لەدایکبووان لە ڕەگەزی نێرن"

گەرمیان؛ لە حەوت مانگی ڕابردوودا 16 هێندەی حاڵەتەکانی مردن لەدایکبوون تۆمار کراوە

12:57 پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی ئاماری نوسینگەی لەدایکبوون و مردن لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان، لە حەوت مانگی ڕابردوودا لە سنوری گەرمیان 16 هێندەی حاڵەتەکانی مردن، منداڵ لەدایکبوون هەبووە، هاوکات 51٪ی لەدایکبووان لە ڕەگەزی نێرن.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی لەدایکبوون و مردن لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان ئاماری لەدایکبوون و مردنی لە حەوت مانگی ڕابردوودا لە سنورەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە گەرمیان سێ هەزار و 380 منداڵ لەدایکبوون”.

,

ئەوەش خراوەتەڕو، لە کۆی ئەو ژمارەیە هەزار و 754 منداڵیان لە ڕەگەزی نێرە و هەزار و 628 منداڵیشیان لە ڕيگەزی مێ، بەو پێیەش51٪ی منداڵانی لەدایکبوو ڕەگەزی نێرن.

,

هاوکات لەبارەی مردنەوە نوسینگەکە ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ئەو حەوت مانگەدا 222 کەس لە سنوری گەرمیان مردوون.

,

بەپێی ئەو ئامارە بێت لە سنوری ئیدارەی گەرمیان لەو حەوت مانگەدا 16 هێندەی حاڵەتەکانی مردن، لەدایکبوون تۆمار کراوە.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل